به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی نه‌فره‌ت له‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵن و كۆشك و مه‌زره‌عه و كۆمپانیایان هه‌یه
به‌شی
توێژینه‌وه‌ی چاو‌دێر
به‌شی
شه‌شه‌م و كۆتایی
له‌م
دوا به‌شه‌ی وه‌ڵامه‌كانی هه‌ڵه‌دنیدا.. ته‌نها كورته وه‌ڵامێكی په‌ره‌گراف و
نیوێكی ده‌ده‌ینه‌وه، پاشان دێینه سه‌ر مه‌رامه ئایدیۆلۆژییه راسته‌قینه‌كانی
وتاره‌كه‌ی هه‌ڵه‌دنی.. له دێڕ و نیوێكدا ده‌ڵێ:
"ئەوانەی ڕۆژێک دەسەڵاتیان لەدەست نەبوە مافی
قسەکردنیان هەیە،بەڵام ئەوانەی لەلوتکەی دەسەڵاتدا بون وهەرێمیان بەم ڕۆژە گەیاند
کردەوەمان لێیان دەوێ نەک قسە".
ئاخر
هه‌ڵه‌دنی.. جه‌نابت دادگای مێژووییت داناوه. دادوه‌ری سیاسه‌تیت؟! به چ هه‌قێك
ئه‌م حوكمه ده‌ده‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كت هه‌بێ. كه به‌ڵگه‌ت له‌سه‌ر مه‌لا
به‌ختیار نه‌بێ.. بێویژدانییه حوكمی وای له‌سه‌ر بده‌ی.. جگه‌له‌وه‌ی بێئاگاییه
له مێژووی سیاسه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران.
كاتێك
سته‌مكاری به‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌گرێ.. چ سته‌می ده‌ره‌كی و چ ناوه‌كی، هه‌موو
ئه‌وانه‌ی سته‌مه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.. مافی خۆیانه رێی خه‌باتی نوێ بگرنه‌به‌ر..
برام!
- نۆردۆم سیهانۆك پاشا بوو.. كه كه‌مبۆدیا داگیركرا، بوو به سه‌رۆكی
شۆڕشگێڕه‌كان.
- مام جه‌لال له (6) ساڵی سیاسه‌تی جلالیه‌كان شكستی خوارد، كه‌چی دوای 1975
ده‌بێته رابه‌ری شۆڕشی نوێ.
- بێنه‌زیر بۆتۆ.. له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌رده‌كرێ.. ده‌چێته ئیمارات.. دێته‌وه‌و
ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران.
- مه‌حمود عه‌باس له‌سه‌ر دزی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، پاشان ده‌بێته
سه‌رۆكی فه‌له‌ستین.
نمونه‌ی
تر زۆرن.. هه‌تا بزانی نه هه‌موو تومه‌ته‌كان له‌مێژوودا راستن، سه‌باره‌ت به
رابه‌ره‌كان.. نه شكستیش كۆتایی سیاسی رابه‌ره‌كانه، بۆ نمونه، نمونه‌ی تریش..
- عه‌زیز محه‌مه‌د، له‌سه‌ر ته‌كه‌تولی (رایة الشغیلة)
له حیزبی شیوعی ده‌ركرا. دوایی كردیانه‌وه به سكرتێر.
- سه‌لاحه‌دین به‌هادین.. له‌به‌ر كێشه‌كانی ناو یه‌كگرتوو، له چواره‌مین
كۆنگره‌یاندا، ناچار بوو خۆی كاندید نه‌كرد، به‌ڵام دوای (4) ساڵ ده‌سته‌ودامێنی
بوون، كرایه‌وه به ئه‌میندار!
- له‌و نمونانه زه‌قتر.. (تینگ سیاو پینگ)ه.. یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی
شۆڕش و حوكمڕانی چین بوو.. به‌ناوی بیروكراسی پاككردنه‌وه، له شۆڕشی رۆشنبیری
چینی‌دا، له‌سه‌رده‌می ماوتسیتۆنگدا، له‌سه‌ر شه‌قام و له‌ناو سه‌دان هه‌زار كه‌س..
دادگایی كرا و هێلكه‌باران و هوهاباران ده‌كرا.. كه‌چی رۆژگار وه‌رچه‌رخا، ده‌سته‌ودامێنی
بوون و كردیانه‌وه به سه‌رۆكی چین و چینیشی له هه‌ڵدێری توندڕه‌وی و شكست رزگار
كرد.
له
درێژه‌ی ئه‌و قسانه‌دا ده‌نوسێ:
"هەر کات دەستبەرداری کۆشک ومەزرەعە وکۆمپانیا
تایبەتەکان وپشک وشەراکەت وهیلیکۆپتەرو فڕۆکەی تایبەت و ڕیزە
شوقەوماڵەگرانبەهاکانی ئەوروپاوئەمریکا و
یەختی قەراخ دەریاکان بون ئەو کات قسەیان لێوەردەگیرێت".
له‌م
په‌ره‌گرافه‌دا ویژدانی هه‌ڵه‌دنی به‌قه‌رز دراوه. فارس قسه‌یه‌كی جوانیان هه‌یه،
كاتێك كه‌سێك له قسه و بڕیار هه‌ڵه‌داكات، پێی ده‌ڵێن: نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی به‌كرێدراوه.
واته ئه‌قڵی له‌وكاته‌دا باش كاری نه‌كردووه.
ئاخر..
هه‌ڵه‌دنی دوای (33) ساڵ له راپه‌ڕین، تازه تازه بیری كه‌وتۆته‌وه مه‌لا به‌ختیاریش
گوایه وه‌كو ئه‌وانه‌ی تر كۆمپانیای هه‌یه.. گوایه هه‌لیكۆپته‌ری هه‌یه.. ریزه
شوقه‌ی هه‌یه.. ماڵی گرانبه‌های له ئه‌مریكا و ئۆروپا هه‌یه. یه‌ختی قه‌راغ ده‌ریای
هه‌یه.. به‌ڕاستی ئه‌م تومه‌تانه.. كوت و مت مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ هه‌ڵه‌دنی.
ئه‌م
ریزه بوختانانه.. هه‌ڵه‌دنی.. به چ رقێكی سیاسی و ئاخۆ چه‌ند دژی رۆشنگه‌ریت،
ئاوه‌ها ریزت كردووه..
گه‌وره‌ترین
شه‌رمی سیاسی بۆ سیاسیه‌ك ئه‌وه‌یه به‌بێ به‌ڵگه تومه‌ت ببه‌شێته‌وه. دزێوترین
رقیش، رقی ئایدیۆلۆژییه.. له‌كاتی حوكمداندا. رقی ئایدیۆلۆژی سه‌ركرده‌ی گه‌وره
له‌مێژوودا، هه‌ڵده‌دێرێ. كه‌سانی وه‌كو ستالین، كاسترۆ، لینین، سه‌ركرده‌كانی جه‌لالی
و مه‌لایی. ئه‌وانه‌ی فه‌له‌ستین و یه‌كێتی.. رقی سیاسی له‌مێژوودا نابوتی كردن.
به
رای ئێمه‌ش.. هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵیه‌ك، بچوك یان گه‌وره، تاوانه و ده‌بێ سزای
له‌سه‌ر بێ. به‌ڵام تاوانی گه‌نده‌ڵی له‌ناو سیسته‌می دیموكراسیدا، یه‌كسانه به
تاوانی ئایدیۆلۆژیه‌تی دوژمنایه‌تیكردنی سیسته‌م و فه‌لسه‌فه‌ی دیموكراسی.
شه‌ڕی
ناوخۆ، بازرگانی شه‌ڕێ دروستكرد. له‌ناو حكومه‌تیش دوو ئیداره‌یی، گه‌نده‌ڵستانی
خوڵقاند. له ململانێی سیاسیش، سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی-ئایدیۆلۆژی تاڕاده‌یه‌ك
پارتی و یه‌كێتی وا لێ‌كرد.. چاو له گه‌نده‌ڵی و بازرگانی شه‌ڕ بپۆشن. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی
ئیسلامی سیاسی بونه به‌شێكی شه‌ڕی ناوخۆش..
هه‌ڵه‌دنی..
ده‌یانی وه‌كو جه‌نابت كورسیه‌كانی په‌رله‌مانتان بۆ ناوبانگ ده‌ركردنی خۆتان به‌كارهێنا.
نه‌تانتوانی نه‌ریتێكی جوانی دیموكراسی پێشكه‌ش بكه‌ن. خواخواتان بوو دانیشتی په‌رله‌مان
ته‌واو بێ و بێنه به‌رده‌م كامێره‌كان، هه‌تا هێرشی ره‌وا و ناڕه‌وا بكه‌ن. ته‌نها
پرسیارێكت لێده‌كه‌ین:
ئه‌گه‌ر
كۆنگره رۆژنامه‌نوسێكانی لێده‌ربكه‌ین، هه‌ڵه‌دنی و ئه‌وانه‌ی وه‌كو هه‌ڵه‌دنین چ
ره‌گێكی مێژووییان له‌ڕووی سیاسیه‌وه هه‌یه. ته‌نانه‌ت له‌دوای راپه‌ڕینیش نه‌یانتوانی
له‌ناو یه‌ك روداوی چاره‌نوسسازی سیاسی‌دا.. ده‌ربكه‌وون. له شه‌ڕی داعشیشدا، ته‌نها
منگه‌منگیان ده‌كرد. له شه‌ڕی ناوخۆدا بوونه به‌شێكی حكومه‌تی 31/ی ئاب.
جه‌نابت..
ئه‌گه‌ر زومی كامێره‌كان نه‌بوایه، هه‌رگیز نه‌تده‌توانی، ئه‌و ناوبانگه ده‌ربكه‌ی
كه به‌شێكی خه‌ڵك. به‌تایبه‌تی رای گشتی ئیسلامگه‌ر بتناسن. ده‌شزانین چه‌ند
ساڵێكه تێگه‌یشتووی له‌ناو یه‌كگرتودا، ناتوانی ببیته ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی مه‌به‌ستته.
بۆیه دوره‌په‌رێزی. ئه‌مه‌یان مافی خۆته. به‌ڵام مافت نییه.. تومه‌ت دروست بكه‌یت.
باوه‌ڕ بكه.. تومه‌ت تاشین ره‌وشتێكی هه‌تا بڵێی نامرۆڤانه‌یه..
له‌كۆتاییشدا
ده‌ڵێین:
دوای
(32) ساڵ له راپه‌ڕین و حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌زمونی سیاسی له‌كوردستاندا، له‌ژێر
كاریگه‌ری ئه‌زمونی سیاسی شكستخواردووی هێزه ئیسلامگه‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌یه..
كاكه
هه‌ڵه‌دنی.. راسته هێزه بۆرژوازیه‌كانی سه‌د ساڵی رابوردووی ناوچه‌كه، نه‌یانتوانی
سیسته‌می دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌دی بێنن. به‌ڵام
هێزه ئیسلامگه‌راكانیش هاوزه‌مان شكستیان خوارد. دوای سه‌د ساڵ له دروستكردنی
ئیخوان موسلیمین، رۆژگاری به‌هاری عه‌ره‌بییان قۆزته‌وه، محه‌مه‌د مێرسیان هێنایه
سه‌ر حوكم. به‌ڵام خراپترین شكستیان خوارد. له یه‌مه‌ن، جه‌زائیر، لیبیا و تونس،
سوریا و لوبنانیش شكستیان خواردووه. ئه‌مه‌ش دۆخی عێراقه كه نوقمی گه‌نده‌ڵیی و
هێزی میلیشیاییه!! چاوت لێیه له‌په‌نای قه‌بری هه‌ردوو پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم و
محه‌مه‌د، محه‌مه‌د بن سه‌لمان چۆن به‌ره‌و كرانه‌وه‌و دونیای مه‌ده‌نیه‌ت هه‌نگاو
ده‌نێ. ئه‌مه‌ش شكستێكی دیكه‌ی سیسته‌مه داخراوه‌كانی ئیسلامگه‌رای وه‌هابییه.
له‌ناو
یه‌كگرتوودا و له‌ناو هێزه ئیسلامگه‌راكانی تردا، خه‌ڵكی وه‌كو هه‌ڵه‌دنی هه‌ن،
پێیانوایه ئه‌گه‌ر له‌پێش كامێراكانه‌وه هێرشی توند بكه‌ن.. سه‌ره‌نجامی شكستی
پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، ده‌بنه به‌دیلی دۆخه‌كه و كوردستان. ئه‌م هه‌ڵه‌یه
درێژه‌پێدانی هه‌ڵه‌ی ئیسلامگه‌راكانی ناوچه‌كه‌یه. ئیسلامی سیاسی هه‌رگیز له‌سه‌رده‌می
جیهانگیریدا، نابێته به‌دیلی شكستی هێزه بۆرژوازیه‌كان و هه‌رگیزیش ناتوانن لایه‌نی
كه‌می دیموكراسی به‌دی بێنن. ئه‌م هێرشانه‌ش له‌سه‌ر رۆشنگه‌ری ته‌مه‌نی سیاسی هه‌ڵه‌دنی
و هاوڕێكانی كورت ده‌كات.
هه‌ڵه‌دنی
و هاوبیره‌كانی، وه‌ك دووركه‌وتونه‌ته‌وه له یه‌كگرتوو.. ده‌بێ هاوكات دووریش
بكه‌ونه‌وه له سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژیه‌تی ئیسلامگه‌را. ئه‌گنا له هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه
ده‌بن. ئیسلامگه‌را و خه‌باتی دیموكراسیشیان له‌ده‌ست ده‌چێ.
هه‌ڵه‌دنی..
دژایه‌تی رۆشنگه‌ری، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌یه له‌ناو یه‌كگرتوو هه‌تبوو.. سه‌ره‌نجام
دووریشكه‌وتیته‌وه. نابێ له كۆنفرانسی دابڕان توڕه ببی.. ده‌بێ لایه‌نه باشه‌كانی
كۆنفرانس پشتیوانی بكه‌یت و لایه‌نه ناڕاسته‌كانیشی ئارام ئارام ره‌خنه لێ بگری..
فه‌رموو..
راسپارده‌كانی كۆنفرانسی دابڕان بڵاوكراوه‌ته‌وه.. له كام بڕیار و په‌سه‌ندكراوی
فیمینیزم ره‌خنه‌ت هه‌یه.. ئازادبه. نه‌ك هێشتا راسپارده‌كان بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه..
هه‌ڵبچی و رۆشنگه‌ری دابپاچی!!