تۆڕی ناوندی رۆشنگەریی چاودێر خولێکی (پەروەردەی میدیایی) بۆ مامۆستایان کردەوە
ئەمڕۆ 18/5/2024 لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی
چاودێر خولێکی (پەروەردەی میدیایی) بۆ
کۆمەڵێک لە مامۆستایان کرایەوەو تێیدا چەند بابەتێکی میدیایی پێشکەش کران.
لە وانەی یەکەمدا، مەلا بەختیار بابەتێکی بەناونیشانی (مەیدانخوازییەکانی میدیا بۆ سەر هۆشیاری تاک لە ئەمڕۆدا) پێشکەش کرد.
وانەی دووەم لەلایەن پ.د. ئیبراهیم سەعید، بە ناونیشانی (پەروەردەی میدیایی و پرۆگرامەکانی خوێندن) پێشکەشکرا.
دواتریش، پ.ی.د کاروان عەلی، وانیەکی پێشکەش کرد بەناونیشانی (میدیا و شوێنی پەروەردە لە داهاتودا).
دوا وانەش لە لایەن پ.ی.د ئاشتی حەمە ساڵح، بە ناونیشانی (کۆمنیوکەیشن و کلتوری پەروەردە) پێشکەشکرا..
دوای تەواوبونی خولەکە، بڕوانامە پێشکەشی بەشداربوان کرا.