به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی باوه‌ڕت به كام سیسته‌می دیموكراسی هه‌یه؟!
به‌شی توێژینه‌وه‌ی چاو‌دێر
به‌شی چواره‌م
له به‌شی سێهه‌مدا، باسی جیهانبینی جیاوازی دیموكراسیمان كرد. له‌ناو هه‌مان په‌ره‌گرافی دوێنێدا له‌سه‌ر دیموكراسی، كه پێویسته دوباره‌ی بكه‌ینه‌وه:
"دەبوایە ئەوقسانە کاتێک بکەیت کەبەرپرسی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان بویت کوا دیموکراتی لەهەرێم دا چوە پێش کام سەندیکا وڕێکخراو هەمووی کلیل وقوفڵی حزبی پێوەیە".
له‌و په‌ره‌گرافه‌دا دێته سه‌ر رێكخراوه دیموكراتیه‌كان و سه‌ندیكاكان.. كورد ده‌ڵێ.. تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت، دز خاوه‌ن ماڵی گرت..
جارێ با له‌وه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی له‌ناو یه‌كگرتوودا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بوو. به‌ڵێ بوو. له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه یه‌كگرتوو هاتنه كۆڕی خه‌بات. واتا: نه له شۆڕشدا بوون و نه له راپه‌ڕینیشدا وێراویانه خۆیان رابگه‌ینن. سێ ساڵیش دوای راپه‌ڕین، راسته‌وخۆ خۆیان ئاشكرا كرد. سه‌ره‌تا بایه‌خی خه‌باتی رێكخراوه دیموكراتیه‌كانیان نه‌ده‌زانی. پێیان وابوو هه‌ر بڵێن (یه‌كگرتووی ئیسلامی) زۆربه‌ی كورد دوایان ده‌كه‌وێ. به‌ڵام كه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی خۆی هه‌ڵبژاردو بۆ رابه‌ریش كاندیدیان هه‌بوو.. نه‌یانتوانی 07%ی ده‌نگ بهێنن. بۆیه دوای ئه‌وه كه‌وتنه خۆیان و به‌ناوی ئیسلامیه‌وه ژنانی موسڵمان و قوتابیانی موسڵمانیان دامه‌زراند.
ئه‌مه له‌كاتێكدا رێكخراوی دیموكراتی نابێ مۆری ئایدیۆلۆژی و دینی و مه‌زهه‌بی لێ بدرێ. به‌ڵام یه‌كگرتو رێكخراوه‌كانیان به پاشگری ئیسلامیه‌وه دروستكرد. دوای چه‌ندین ساڵ تێگه‌یشتن هه‌ڵه‌ن و ئیسلامیه‌كه‌یان له پاشگری رێكخراوه‌كان لابرد. ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێ؟
رێك ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه یه‌كگرتووی ئیسلامی، وه‌كو به‌شێكی ئیخوانه‌كان، كه دوای (150) ساڵ له خه‌باتی دیموكراسی-سه‌ندیكایی رۆژئاوا دامه‌زران (1928)، هیچ پێشینه‌یه‌كیان له‌سه‌ر خه‌باتی دیموكراتی-سه‌ندیكایی نه‌بوو. ئێستا كه هه‌ڵه‌دنی ره‌خنه له مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوانه ده‌گرێ.. هه‌ر باشه بیری كه‌وتۆته‌وه كه ئه‌و بواره‌ی خه‌باتی دیموكراسییه، هێشتا گرنگه. وه‌كوتر..
بۆ ئاگاداری هه‌ڵه‌دنی.. كه مه‌لا به‌ختیار كرایه به‌رپرسی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان 1994 یه‌كه‌مین بڕیار كه دای، دوورخستنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی رێكخراوه‌كان بوو له مه‌كته‌بی رێكخستن. پاشان لقه‌كانی رێكخراوه‌كانیشی له مه‌ڵبه‌نده‌كان دوورخسته‌وه‌و ناوه‌ندی رێكخراوه دیموكراتیه‌كانی له سنوری مه‌ڵبه‌نده‌كاندا دروستكرد.
ئینجا بۆ هیچ بڕیارێك له مه‌كته‌بی رێكخراوه‌كان به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌وه، ئاڕاسته‌ی رێكخراو یان سه‌ندیكاكان نه‌كراوه. یه‌ك مانگرتن، یان ناڕه‌زایی سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان نه‌كراوه مه‌كته‌بی رێكخراوه‌كان و مه‌لا به‌ختیار رێ‌یان لێ بگرن. به‌ڵكو هان دراوون له‌سه‌ر خه‌باتی پیشه‌یی به‌رده‌وام بن. له ساڵانی (1997 هه‌تا 2001) هه‌رچی ده‌ستكه‌وتی پیشه‌یی بۆ چین و توێژه‌كان هاتبێته‌دی، مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكرتیه‌كان، یان به‌رنامه‌كه‌ی بۆ داڕشتوون، یاخود پشتیوانی كردوون.
با بێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا رێكخراوی دیموكراتی و سه‌ندیكا، ره‌وایه سه‌ر به حیزبێك بن؟
ئێمه ده‌زانین له وڵاتانی سه‌پێنه‌ری شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا، نه دیموكراسی فراوان هه‌یه و نه ئازادی خه‌باتی سه‌ندیكایی. به‌ڵام بۆ ئاگاداری هه‌ڵه‌دنی..
له وڵاتانی رۆژئاوادا زۆربه‌ی سه‌ندیكاكان و رێكخراوه دیموكراتیه‌كان، سه‌ر به حیزبێكی سیاسین. له‌وپه‌ڕی چه‌په‌وه هه‌تا ئه‌مپه‌ڕی راست، ناشیشارنه‌وه ده‌ڵێن:
سه‌ندیكای كرێكارانی سۆسیال-دیموكراته‌كان. یان هی دیموكرات مه‌سیحیه‌كان، یاخود هی لیبراله‌كان..تاد. به‌ڵام له هیچ وڵاتێكی دیموكراسیدا، هیچ حیزبێكی سیاسی ده‌ست وه‌رناداته كاروباری رێكخراوه‌كانه‌وه. به‌ڵكو چاره‌نوسی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان له كۆنگره‌كاندا به‌ده‌ست سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانه. له هه‌ڵبژاردنیشدا ده‌نگی سه‌ندیكاكان حیزبه‌كان ده‌رده‌چێنێ.
با بێینه سه‌ر خه‌رمانی فه‌لسه‌فه و بیروباوه‌ڕی سه‌رده‌می زێڕینی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان.. له‌پێناوی دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌ت و سیكولاریزم.
یه‌كه‌م: زۆربه‌ی كۆڕه سیاسی و فكریه‌كان، له‌سه‌ر دیموكراسی و ئازادی و مه‌ده‌نیه‌ت، له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی رێكخراوه‌كانه‌وه ساز ده‌دران.
دووه‌م: (33) ژماره گۆڤاری (250-300) لاپه‌ڕه‌یی له‌سه‌ر مه‌ده‌نیه‌ت ده‌ركرا. كه یه‌كه‌مین گۆڤار بوو تایبه‌ت له‌سه‌ر مه‌ده‌نیه‌ت له‌ناوچه‌كه‌دا.
سێهه‌م: رۆژنامه‌ی چاو‌دێر به (16) لاپه‌ڕه، زیاتر له (700) ژماره‌ی هه‌فتانه‌ی ده‌رچوو. لاپه‌ڕه‌كانی ئازاد بوو بۆ ره‌خنه.. ته‌نانه‌ت له یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانیش. هه‌روه‌ها له حكومه‌تی هه‌رێم.
چواره‌م: فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ و گۆڤاری گه‌لاوێژی نوێ.. له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی كرا. تا ئێستا (26) فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی گه‌لاوێژ سازكراوه.
پێنجه‌م: زیاتر له (100) كتێب له‌سه‌ر دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت چاپكراوه.
جگه له ده‌یان نامیلكه و بابه‌تی تر. نازانین بۆچی كاكه هه‌ڵه‌دنی ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌مانه‌ی بیر نه‌ماوه؟ به‌ڵام ته‌نها رێكخراوێكی ژینگه‌پارێزی له‌بیره؟!
بێگومان ده‌زانین بۆ نایه‌وێ باسی ئه‌و به‌رهه‌مانه بكات.. چونكه سه‌رجه‌میان له‌گه‌ڵ رێبازی ئایدیۆلۆژی خۆیدا ناگونجێن.
بۆئه‌وه‌ی بۆچونه‌كانی به نمونه‌یه‌ك بسه‌لمێنێ. هه‌ڵه‌دنی ده‌نوسێ:
"دەزانیت کاک مەلاگیان ئالەو کاتەدا ڕێکخراوێک هەبوو ناوی (کوردستانێکی سەوز)بوو بەهەشتی مامۆستا شەماڵ موفتی دایمەزراند هەر یەکسەردوای ڕاپەڕین کەئەو باسی ژینگەی دەکرد کەس نەیدەزانی ژینگە هەرچیە،،دەزانی بەچ فڕوفێڵ وفەلاکەتێک ئەو ڕێکخراوەیان لەدەستی ئەو پیاوە سپیە دەرهێنا خۆگومرگ وپارە نەبوو باسی پاراستنی ژینگە بوو".
سه‌یره.. مرۆڤ له كونی ده‌رزیه‌وه بڕوانێته دونیای دیموكراسی. گریمان قسه‌كانی هه‌ڵه‌دنی دروستن و غه‌در له "كوردستانێكی سه‌وز" كراوه. جا ئه‌مه كه‌ی پاساوه نمونه‌ی روداوێك بكرێته مایه‌ی سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌وڵه‌كان كه له‌پێناوی دیموكراسیدا له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه دراوه‌و ده‌درێ.
كاكه هه‌ڵه‌دنی..
بۆ ئاگاداری به‌ڕێزت.. دیموكراسی پرۆسه‌یه‌كی دوورودرێژی مێژوویی و به‌دیهێنانی ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی ئابوری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ندیكایی و مافه‌كانی ژنانه. ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌زاران كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و دژبه‌ری نه‌ریت و په‌رچه‌كرداری سه‌پاندنی ئاین و مه‌زهه‌بی تیا هه‌یه. به‌ڵكو تاوانیش له مێژوودا له‌ناو پرۆسه‌ی دیموكراسیدا رویداوه. خۆ جه‌ژنی 1/ی ئایاری كرێكاران به خوێنی كرێكاری بێ گوناح نه‌خشێندراوه. 8/ی مارسی ژنان سه‌ره‌نجامی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان به‌دیهاتووه. مافی ده‌نگدانی گشتی دوای سه‌ده‌یه‌ك له خه‌باتی دیموكراسی له رۆژئاوای دیموكراسیدا، هێنراوه‌ته‌دی. شه‌ڕه ناوخۆیه‌كانی رۆژئاوا هه‌ر له‌ناو پرۆسه‌ی دیموكراسی رویانداوه.
سه‌یره.. هه‌ڵه‌دنی، هه‌روه‌كو به‌سه‌ر هه‌ورازه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌دندا سه‌ربكه‌وێ، به غه‌دركردن له رێكخراوی كوردستانێكی سه‌وز، هه‌ناسه‌بڕكێی خه‌باتی تێكه‌وتووه.
ئه‌رێ.. خێره بۆ رێكخراوێكی تازه دامه‌زراوی ژینگه كه غه‌دریان لێكراوه، شین ده‌گێڕی. به‌ڵام هه‌ق ناده‌یت له شه‌ڕی ناوخۆ، به‌رگری له شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی كرابێ.. یان پیلانگێڕی په‌ك بخرێ؟