به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌حكامی خۆی هه‌یه!!
به‌شی
توێژینه‌وه‌ی چاو‌دێر
به‌شی
سێهه‌م
له
دوو به‌شی پێشوودا، هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی هه‌ڵه‌دنیمان لێكدایه‌وه. له‌م به‌شه‌دا، ئیتر
وه‌ڵامی سه‌رده‌می شاخ و هه‌ندێك كاره‌ساتی دڵته‌زێن له‌دوای راپه‌ڕینیش رونده‌كه‌ینه‌وه
كه هه‌ڵه‌دنی.. هه‌وڵی داوه سوژن ئاژنیان بكات و سۆزی ناڕه‌زایی خه‌ڵك بوروژێنێ.
له‌مباره‌وه له په‌راگره‌فێكدا ئاوا ده‌نوسێ:
"من دەمەویست ئەوکات ئەوقسانەت بکردایە
ونەتهێشتایە هێزەکەی یەکێتی بچوایە بۆسێکانیان وبەشەهید جەمالی عەلی باپیرت بوتایە
کاک جەمال کاک شێرکۆی شێخ عەلیش وەک ئێمە چەکی بۆکوردستان کردۆتە شان هەمووی سێ
چوارساڵ دە بێت ئاراسی برای لە کارەساتی هەکاری شەهید بوە،ئالەوکارەساتە شەهید
جەمال وشەهید شێرکۆ وشەهید بێستونی برای شێرکۆ وشەهید سمایل گەورەدێیی وچەندین
پێشمەرگەی تر شەهید بون بۆچی ولەبەرچی".
جاری،
زانستی مێژوو ده‌یسه‌پێنێ هیچ روداوێك نابێ و ناكرێ به دابڕاویی له زه‌مان و زه‌مینه‌ی
خۆی، دوای (44) ساڵ حوكمی له‌سه‌ر بدرێ. ده‌بێ ره‌خنه‌گر وه‌كو گرێچنی كارامه
بچێته‌وه ئه‌و رۆژگاره.. هۆكاره‌كان بزانێ. دۆخه‌كه شه‌ن و كه‌و بكات. ئینجا ره‌خنه‌كانی
بابه‌تیانه بگرێ و حوكم بدات. نه‌ك دوای ده‌یان ساڵ وه‌كو سه‌یركه‌ری یاری، حوكم
له‌سه‌ر یاریكه‌ره‌كان بدات.
روداوی
شه‌هیدكرانی شێركۆی شێخ عه‌لی كه سه‌ره‌نجام جه‌مالی عه‌لی باپیریش شه‌هید بوو..
هی ئه‌و دۆخه‌یه كه پارتی و سۆسیالیست و پاسۆك.. دژی یه‌كێتی بوون. یه‌كێتیش
درێغی لێنه‌ده‌كردن. ئه‌و سێ لایه‌نه به پشتیوانی لایه‌نێكی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان، ده‌یانویست سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بگرن.. یان ته‌فروتونای بكه‌ن.
جارێكیان هێزێكی پارتی به رابه‌رایه‌تی مه‌سعود بارزانی هاتنه گۆڕه‌شیر و بێده‌لان
و ئه‌و ده‌وروبه‌ره.. ده‌یانویست زه‌فه‌ر به‌رن و هێرش بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
بكه‌ن. یه‌كێتی فریای خۆی كه‌وت و هێزی كۆكرده‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش هاوكاری یه‌كێتیان كرد. پیلانه‌كه شكستی خوارد.
دووه‌م
جار.. له‌ڕێی خوالێخۆشبوو جه‌بار فه‌رمانه‌وه به‌ریدی (شێركۆی شێخ عه‌لی-تایه‌ری
عه‌لی والی به‌گ-سه‌ید كاكه) كه‌وته ده‌ست مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی.. به‌ته‌ما
بوون.. له دۆڵی جافایه‌تیه‌وه به ڕێی باوزێ و بۆ كانی كنێر و توژه‌ڵه هێرش
بكه‌ن. له‌پێشیشه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر شێنێ-زه‌ڵێ-خڕی ناوزه‌نگ.. نامه‌كه به
ته‌وقیعی شێركۆی شێخ عه‌لی، ملازم تایه‌ر و سه‌ید كاكه، له‌ڕێی (به‌كره ره‌شه‌وه-كه
ماوه) گه‌یشته مام جه‌لال-نه‌وشیروان.
هه‌ڵه‌دنی
با خۆی بخاته هه‌لومه‌رجی ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسی.. ئایا چاوه‌ڕێی
ده‌كرد هه‌تا هێرشه‌كه بكرێ.. یان نه‌خشه‌ی پێچه‌وانه‌ی بۆ یه‌كخستنی پیلانه‌كه
داده‌نا؟ (ئه‌م زانیاریانه له كتێبی چۆن چه‌پكێك و كام مێژووی كۆمه‌ڵه-مه‌لا به‌ختیار)
به‌وردیی نوسراوه.
شه‌ڕی
ناوخۆ هه‌میشه خراپ بووه. به‌ڵام شه‌ڕی به‌رگری باشتره له شه‌ڕی پیلانگێڕی.
ئه‌و
هێزه‌ی نێردرا بۆ په‌كخستنی پیلانه‌كه، به بڕیاری مام جه‌لال، نه‌وشیروان و فه‌ره‌یدون
عه‌بدولقادر بوو. به مه‌لا به‌ختیار راسپێردرا (تكایه بیره‌وه‌ری فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر
بخوێننه‌وه، باسی ده‌كات).
مه‌لا
به‌ختیار.. كه گه‌یشته ناوچه‌كه.. نه‌یده‌ویست شه‌ڕ بقه‌ومێ و خوێن بڕژێ. به‌رنامه‌كه
وا بووه كه شێركۆ و مه‌فره‌زه‌كه‌ی چه‌ك بكرێن. یان ناوچه‌كه جێبهێڵن. به‌داخه‌وه
دورتر له شوێنی شه‌ڕه‌كه، شێرزادی برای شه‌هید شێركۆ ته‌قه‌ی كردبوو. ئیتر
تێكچڕژابوون. شه‌ڕه‌كه قه‌ومابوو. كاره‌ساته‌كه رویداوه. مه‌لا به‌ختیار زیاتر
له نیو سه‌عات هه‌ر له‌شوێنی شه‌ڕه‌كه‌ش دوور بووه. زیاتر له (200) پێشمه‌رگه
شایه‌تی روداوه‌كه‌ن.
به‌داخه‌وه
زۆر كاره‌ساتی ناوخۆ رویانداوه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ر پێشیان خۆش نه‌بووه.
به‌ڵام كه ده‌قه‌ومێ.. ناكرێ به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگاری دانه‌نرێ. شه‌ڕ و به‌رگری ئه‌حكامی
تایبه‌تیان هه‌یه له‌ناو شۆڕشه‌كاندا. ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه نه‌بوبێ و دوچاری شه‌ڕی
جۆراوجۆر نه‌بوبێ.. نازانێ له‌كاتی شه‌ڕو به‌رگریدا، چۆن هێز و چه‌كدار تێوه ده‌گلێن.
ئه‌بوبه‌كر
(لام وایه ئه‌وكاته كۆمه‌ڵه بووه) ره‌نگه كاتی خۆی شانازی به‌و روداوه‌وه
كردبێ. ئێستا ره‌خنه‌ی لێده‌گرێ.. هه‌قیشه ره‌خنه ده‌گرێ.. به‌ڵام نه‌ك به‌بێ
زانیاری و ته‌نها بۆ بزواندنی سۆزی خه‌ڵك.. یان بۆ قه‌تماغه‌هه‌ڵدانه‌وه. دیسان
ده‌یڵێین: شه‌ڕی به‌رگری خراپیش بێ، باشتره له شه‌ڕی پیلانگێڕی!
با
بێینه‌وه سه‌ر دوای راپه‌ڕین و رونكردنه‌وه له‌سه‌ر دۆخه‌كه و رۆڵی مه‌لا به‌ختیار.
هه‌ڵه‌دنی له‌مباره‌وه ئاوا ده‌نوسێ:
"دەمەویست ئەوکات بدوێی کەبەرپرسی محوەری کۆیە
بویت لەکاتی شەڕی ناوخۆ بتوتایە ئەم شەڕە بۆ!؟ چەکەکەت دابنایەو دانیشتیایە چونکە
کەمت نەکردبوو".
دیسان
گرنگه كاكه هه‌ڵه‌دنی.. بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ئه‌و دۆخه سیاسی-شه‌ڕی ناوخۆیه‌ی
1994-1998. مێژوو ئاوها حوكمی له‌سه‌ر نادرێ و نه‌دراوه. هیچ هێزێكی سیاسی-عه‌سكه‌ری
له‌دونیادا په‌یدا نه‌بووه، چه‌ندین هێرشی بكرێته سه‌ر، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی شه‌ڕی
ناوخۆ رونه‌دات، چه‌كه‌كانی فڕێ بدات.
كه
مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی میحوه‌ری كۆیه بوو، هه‌ڵه‌دنی خۆی به‌هه‌ڵه ده‌بات كه
نایه‌وێ باسی ئه‌وه بكات له‌ساڵی 1994وه بۆ 1995 مه‌لا به‌ختیار و مامۆستا سه‌عد
عه‌بدوڵڵا و عارف ته‌یفور، به‌رپرسی رێگرتن بوون كه شه‌ڕی ناوخۆ بۆ ناو هه‌ولێر و
ده‌وروبه‌ری ته‌شه‌نه نه‌سه‌نێ، ناكرێ له‌پشتی دره‌ختێكی دارستانێك بوه‌ستی و ته‌واوی
دارستانه‌كه نه‌بینی.
كاكه
هه‌ڵه‌دنی.. شه‌ڕه‌كه ئه‌وكاته ره‌هه‌ندی نیشتمانی و چاره‌نوسسازی وه‌رگرت و گه‌یشته
31/ی ئاب. له‌وكاته‌دا چه‌كدانان شه‌رمه‌زاری بوو. ته‌نها له ئێوه ده‌وه‌شایه‌وه.
له دۆخێكی وه‌كو 31/ی ئابدا، بچنه ناو حكومه‌ته‌كه‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێر. جه‌نابت..
چ پاساوێكت هه‌یه بۆ ئه‌و بڕیاره كه دوای 31/ی ئاب، حیزبه‌كه‌ت ده‌چێته ناو
حكومه‌تێك و ده‌بێته لایه‌نگری ئه‌و حیزبه‌ی حكومه‌تی شه‌ڕی ناوخۆی پێكهێنا؟
به‌داخه‌وه..
چ پێش راپه‌ڕین و چ دوای راپه‌ڕین، قه‌ده‌ری نه‌وه‌ی هاوته‌مه‌نی مه‌لا به‌ختیار
بوون، ئه‌وه بووه كه بكه‌ونه ناو
روداوه هه‌ره خه‌فه‌تباره‌كان. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا.. چ له شاخ و چ له
شاردا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ده‌كرا بیر له ته‌سلیمبوون بكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر
شه‌ڕه ناوخۆكاندا هێزه سیاسییه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له‌مێژوودا ته‌سلیم بونایه،
بێگومان دۆخی سیای كاره‌ساتبارتر به‌رۆكی گه‌لان و هێزه سیاسیه‌كانی ده‌گرت. هه‌رگیز
ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا.. به ته‌سلیمبوونی هێزه
دیموكراتخوازه‌كان له شه‌ڕی ناوخۆدا، كه سه‌دان هه‌زار قوربانیشی تیا دراوه، نه‌ده‌گه‌یشتنه
سه‌ركه‌وتنه مێژوویه‌كانیان و سیسته‌می دیموكراسییان نه‌ده‌هێنایه‌دی! دوای (44)
ساڵ له شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ق نییه هه‌ڵه‌دنی ختوكه‌ی هه‌ستی خه‌ڵك بدات.. به‌تایبه‌تی
ئێستا كه خه‌ڵك برسی و ناڕازییه. هه‌تا ده‌ریبخات كه دژی شه‌ڕی ناوخۆیه. نه‌خێر
دژ نه‌بووی.. لایه‌نگری حكومه‌ته‌كه‌ی 31/ی ئاب بووی.
سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی كه له‌سه‌ر سه‌ندیكا و رێكخراوه دیموكراتیه‌كانیش ئاوا ده‌نوسێ:
"دەبوایە ئەوقسانە کاتێک بکەیت کەبەرپرسی
مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان بویت کوا دیموکراتی لەهەرێم دا چوە پێش کام
سەندیکا وڕێکخراو هەمووی کلیل وقوفڵی حزبی پێوەیە".
سوپاس
هه‌ڵه‌دنی.. ده‌رگایه‌كی باشت كرده‌وه هه‌تا گفتوگۆیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر سیسته‌می
دیموكراسی و رێكخراوه دیموكراتیه‌كان و سه‌ندیكاكان بكه‌ین.
جارێ
با بپرسین: كاكه هه‌ڵه‌دنی، جه‌نابت له چ جیهانبینیه‌كه‌وه باوه‌ڕت به
دیموكراسییه؟
- له جیهانبینی ئیسلامی-سونیگه‌راوه؟
- یان له جیهانبینی دیموكراسی-سیكولاره‌وه؟
ئایا،
جه‌نابت چ حكومه‌تێكی دیموكراسیت پێ باشه؟
- حكومه‌تێكی ئیسلامی تاڕاده‌یه‌ك داپۆشراو به دیموكراسی؟
- یان حكومه‌تێكی دیموكراسی-سیكولار كه ده‌بێ ئاینه‌كان له ده‌سه‌ڵات به‌كاڵا
بكرێته‌وه؟
كاكه
هه‌ڵه‌دنی.. دیموكراسی به چه‌مكه فراوانه‌كه‌ی و، وه‌كو فه‌لسه‌فه‌یه‌كی
حوكمڕانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادیه‌كان، له‌مێژوودا، به‌هیچ چه‌شنێك له‌ته‌ك
جیهانبینی حیزبه ئیسلامیه‌كان یه‌كناگرێته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدا سیسته‌می
دیموكراسی له رۆژئاوادا، بۆیه سه‌ركه‌وت، چونكه دیموكراسییان به چه‌مكه
فراوانه‌كه‌ی په‌یڕه‌و كرد‌و ده‌سه‌ڵاتی دونیایی له ده‌سه‌ڵاتی دینی جیاكرده‌وه.
دڵنیام..
كاكه هه‌ڵه‌دنی و هاوبیره‌كانی، دیوكراسییان بایی ئه‌وه ده‌وێ به‌كاری بهێنن هه‌تا
دێنه سه‌ر حوكم، كه هاتنه سه‌ر حوكم.. ده‌ستبه‌جێ حوكمه‌كانی شه‌رع و شه‌ریعه‌ت
ده‌سه‌پێنن. رێگه به هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی دونیایی ناده‌ن ده‌ستوری پێ بنوسرێ. هه‌وڵده‌ده‌ن
ته‌نهاو ته‌نها شه‌ریعه‌تی ئیسلامی سه‌رچاوه‌كانی ده‌ستورو حوكمڕانی بێ. ئه‌مه له‌كاتێكدا،
سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان (یاسایی، ته‌نفیزی، دادوه‌ری) ته‌نها گه‌له.. نه‌ك شه‌ریعه‌ت.
ئایا..
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئازیز.. ده‌توانێ دیموكراتێكی سیكولاری رۆشنگه‌ر بێ و بوێرێ
بڵێ: كاتی ئه‌وه نه‌ماوه شه‌ریعه‌تی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی بنچینه‌یی ده‌سه‌ڵاته‌كان
بێ؟