هەشتەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆڕمی دابڕان و شەشەمینی فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی بەڕێوەدەچن

کوردستان 11/03/2024

 لە ڕۆژانی ٩-١٠ / ٥ / ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانییدا و لە ڕووداوێکی رۆشنگەری کاریگەردا، هەشتەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پلاتفۆڕمی دابڕان و شەشەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی، بەڕێوەدەچن.
ئەنجامدانی ئەم کۆنفڕانسانە لە ساتەوەخێکی هەستیاری وەهادا، زەمینەسازیان بۆ کراوە، کە بەداخەوە هەلومەرجی باری کۆمەڵایەتی، سیاسەتی  هەرێمی  کوردستان، کەلتوورو نەریتی سیاسی، هەژموونی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، بە دیوێکی دەردناک و نەمانی مۆراڵی سیاسی و ئەندێشەیەکی پۆپۆلیستیانەدا، پەیمانە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانیان وەک میتۆدێکی مێژوویی نەگۆڕ بەگوێی گەلانی عێراق و کوردستاندا دەدەن. ئەمڕۆ کوردستان لەبەردەم نەفرەتی ئایدیۆلۆژیای هێزگەلێکدا هەنگاوەکانی ئایندەی دەنێت، لەکاتێکدا تەواوی تایبەتمەندییەکانی نەتەوەییمان، لەژێر پرسیاری گەورە و گرانی نەوەیەکدان، کە لە هەمووکات زیاتر ئاتاجیان بە هۆشیاری و هێزی گۆڕانکاریی و ڕۆشنگەرییە.
 پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی خولیای فەلسەفی بەردەوامی خۆیان و کۆڵنەدانی مەیدانخوازیی رۆشنیان لە جومگە مەعریفییەکانی ئەرکە رۆشنگەریەکان بۆ ناو توێژینەوە زانستییەکان دەبینێتەوە، دابڕان دەیەوێت بە دنیابینییەکی هاوچەرخ و جیهانبینی فەلسەفی، رۆشنگەری سیکولاریزم درێژە بە خەبات و خزمەتی زانستی بدات و بە چەمکی پاراوی پەروەردەییەوە مامەڵە و متمانەی مێژوویی خۆی لە لۆژیکی بایەخ و بەها مرۆییەکانى بهێنێتەوە ناو کەلتوری سیاسیی و کۆمەڵایەتی هەمووانەوە، هەر لەو سۆنگەیەوە بازنەی دیالۆگ و توێژینەوە ستراتیژییەکانی فراوانتر دەکات. بە ئومێدی بەدەمەوەچوونی نووسەر و توێژەر و ئەو ئەکادیمیانەی ئەیانەوێت بە گیانێکی گەورەی گۆڕانکاری ومۆدێرنیزمەوە چاوەڕوانی زەمینەی گەورەی گۆڕانکاریمان لێدەکەن.

پلاتفۆڕمی دابڕان- فێمێنیزمی رۆشنگەری
11/3/2024  سلێمانی         

 

تەوەرەکانی هەردوو کۆنفرانسەکە بەم شێوەیەی خوارەوەن: