ناسنامەی ئەو گەریلایانە ئاشکرا کرا کە لە ئەنقەرە چالاکی گیانبازییان ئەنجامدا

کوردستان 03/10/2023

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکرا کرد، کە ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە دژی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک چالاکی گیانبازییان ئەنجامدا.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکرا کرد، کە ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە دژی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک، چالاکی گیانبازییان ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"پێشتر ڕامانگەیاند، ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە ناوەندی شاری ئەنقەرە، تیمێکی سەر بە تابوری نەمران لە دژی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک چالاکی فیداییان ئەنجامداوە و ڕاشگەیەندرا، کە زانیاری ورد لەبارەی ناسنامەی ھاوڕێیانی فیداییمان ئاشکرا دەکرێت".
تیمە فیداییەکەمان کە ئەو چالاکییە شکۆمەند و مێژووییەیان بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ ئەنجامدا، هاوڕێیانمان ڕۆژهات زیلان (ئۆزکان شاهین) و ئەرداڵ شاهین (حەسەن ئۆگوز)ن. هاوڕێیانمان ڕۆژهات و ئەرداڵ، بە چالاکییە قارەمانێتیە مێژووییەکەی خۆیان، دوژمنی قڕکەری داگیرکەریان هەژاند، مۆری خۆیان لە سەردەم دا و بوون بە ڕەمز و ھێما.
سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. بەڵێن دەدەین ھەتا کۆتایی وەفادار و دڵسۆزی ڕێگەی هاوڕێیەتی و ژیانی ئاپۆیی، هێڵی تێکۆشان، هەڵوێستی فیدایی، پرۆفیشناڵ، هێزی تۆڵەسەندنەوەی مەزنی شەهیدانی تابوری نەمرمانمان بین، هەروەها تا کۆتایی بە چالاکییە مەزنەکەیان کە وامان لێدەکات تەنیا سەرکەوتن بەبنەما بگرین پەیوەست بین، بە دڵنیاییەوە تێکۆشانیان دەگەیەنینە سەرکەوتن.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

 

 

ناسناو: ڕۆژهات زیلان
ناو و پاشناو: ئۆزکان شاهین
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک-باوک: ئیپەک-محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / ئەنقەرە

 

ناسناو: ئەرداڵ شاهین
ناو و پاشناو: حەسەن ئۆگوز
شوێنی لە دایکبوون: مێرسین
دایک-باوک: ڕەمزیە-عبدوسەلام
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / ئەنقەرە