پێشبڕکێیەکی وانەی بیرکاری بۆ منداڵ و مێرمنداڵانی هەرێمی کوردستان

کوردستان 16/09/2023

پێشبڕکێیەکی وانەی بیرکاری بۆ منداڵ و مێرمنداڵانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت. سەرپەرشتیارێکی پڕۆسەکە دەڵێت، دەبێ بەشداربووان لە 10 خولەکدا 200 پرسیار وەڵام بدەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 16-09-2023 لە زانکۆی سلێمانی پێشبڕکێیەکی گەورەی بیرکاری بۆ منداڵانی تەمەن شەش ساڵ تاوەکو مێرمنداڵانی تەمەن 17 ساڵ بەڕێوەدەچێت کە تێیدا 300 کەس لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق بەشدارن.