مەکتەبی سیاسیی یەکێتی تاوتوێی کۆنگرە دەکات

کوردستان 16/09/2023

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ سلێمانى كۆببێته‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌كاریه‌كانى كۆنگره‌ى یه‌كێتى تاوتوێده‌كرێن.
به‌پێى زانیاریه‌كان، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ سلێمانى كۆببێته‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنى ئاماده‌كاریه‌كانى كۆنگره‌ى داهاتووى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌.
هه‌ربه‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆ شێوازى هه‌ڵبژاردن و كۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.