ئایا پەکین کۆتایی بە ناکۆکی چل ساڵە دێنێت؟

جیهان 16/03/2023


گریمان ئێمە لەئۆفیسی  ھێلکەیی « المکتب البیضاوي»سەرۆک جۆ بایدن دانیشتوین  گوێبیستی ئەو گفتوگۆین کە باس لەو رێککەوتنەی چین دەکات.
بەشداربوانی دانیشتنەکە کۆکن لەسەر ئەوەی بۆیەکەمین جارە چین بوێریی ئەوەی ھەبێت  بێتە ناوچەکەو  بچیتە نێو ئاوی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە، ئاو بە سەر ئاگری ناکۆکی نێوان دوو دەوڵەتی گەورەی، وەک ئێران و عەرەبستانی سعودیەدا بکات ،  کە دەکەونە سەر ھەردوو رۆخی کەنداو دا.


ئایا ئەمریکا ئەم رێککەوتنە بە ھەلێکی زێڕین دەبینێت، لە پێناو کەمکردنەوەی تەنگژەکان و ھەنگاوەکان بەرەو ئەوەی کە لە ئایندەدا بونیادی لەسەر دابنرێت،  بۆ کەمکردنەوەی گرژێکان لە رۆژ ھەڵاتی ناوەڕاستدا؟


یان بە «داگیرکاری چین» لەناوچەکە دادەنێت، لەبەر ئەوەی پێشتر بەشێک لە سنووری ھەژموونی ئەمریکا بووە؟
لەقەیرانی سوێسدا  بەیەکجاری بەریتانیەکان لەپەنجاکانی سەدەی پێشوو وەدەرنران.
پاشتر  لە شەستەکان و حەفتاکان کۆتایی بە «پاراستن»  ھات.
ھەنوکە چین بە تەنھا رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە سعودیە ھاوردە دەکات و ئەو بڕە لەھەڵکشاندایە.
بەراورد بە چین ئەمریکا رۆژانە  تەنھا ٣٠٠٠ سێھەزار بەرمیل نەوت ھاوردە دەکات. کە رێژەی لەسدا حەوتی پێداویستیەکانیەتی، ئەو بڕە لە دابەزینیشدایە.
ئەو بڕەش زۆر کەمە بەراورد  بە  زیاتر لە سەدا پەنجای لەو ھاوردانەی  کە لە دەرھاوسێ کەنەدیەکەی دەیکات.
واشنتۆن بە بێ نەوتی سعودیە و کەنداویش دەتوانێت بژێت. وەلی چین ناتوانێت.
لەرووی تیوێریەوە، گریمان چین سەرکەوتوو نەبوو لەنزیکردنەوەی دیدی ئێران و سعودیە لەو قەیرانە دا.
ئەو کێبڕکێ گەرمەی نێوان ئەو دوو زلھێزە ھەر وا کارێکی سادە نیە.
بەو ھۆکارە  وا باشترە با گوێ لە دەنگە نارازیەکانی ئەمریکا بگرین.
*چین بەنیازە سعودیە پەلەکێشی فەزای خۆی بکات.
*کەنداو بەگشتی  ناوچەی ھەژموونی ئەمریکا دادەنرێت.
* چین دەیەوێت گەماڕۆی خنکێنەری سەر ئێرانی ھاوپەیمانی تێکبشکێنێ.
* ئێران دەیەوێت سعودیە بێلایەن بکات و لە ناوچەکانیتر پەلبھاوێژێت.
یەکەم — بۆچی سعودیە بە نێوەندگیر چین قایلە؟
خۆ  ئامادەیی چین لە پرسی ناوچەکە  کارێکی لەناکاو نیە، پەکین پێشتر و ئێستاش  لەڤیەنا بە پیرۆزبای واشنتۆن ئەندامی مفاوەزاتی JCPOA,رێکەوتنی گشتیە  لەگەڵ ئێراندا.
ھەروەھا چین چەند جارێکیتر بەشداری  شاندی گفتۆگۆی ئاشتی فەلستینی پێکراوە.
ئەوەی گرنگترە بۆ سعودیە، ئەوەیە چین ھاوبەشێکی گەورەی بازرگانیە لە دەوڵەتانی ناوچەکە. 
وە چین خۆی زەرەرمەندە لە ناکۆکیەکاندا.
بەڵام واشنتۆن ناتوانێت بە جێگرەوەی چین ببێت.
بەدیاریکراوی لە کڕینی نەوتدا، کە شاخۆنبەری ژیانی ئابووری دەوڵەتانی کەنداوە.  ھەروەھا ناشتوانێ رۆڵی نێوەندگیری لەگەڵ ئێراندا بگێڕێت.
سەرەڕای ئەوەش وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا یاریچیەکی گرنگە......و براگەورە و ھاوبەشی سەربازیی دەوڵەتانی کەنداوە،  ھاوکات ئەم کارەش دەبێتە فاکتەرێک کە لایەنی کەم  دەیەیەکیتر ھەژموونی ھێزی لەناوچەکە تەمەنی درێژتر بێت.
ئایا نێوەندگیری چین ئەو گوریسەیە ،  کە ئێران لە خنکاندن  لە سزا و نارەزایەتیەکان رزگار بکات؟
لەبری ئەوەی لەگۆشەنیگای  ئێرانەوە لە بابەتەکە  ببینین واچاکترە بە میتۆدێکی جیاوزتر لەو پرسە بڕوانین. 
گریمان رێککەوتنی پەکین  بۆ واشنتۆن ھەواڵێکی خۆشبوو، لەبەر ئەوەی  داوکاریەکی دووبارەو  پێشتری  وڵاتانی کەنداوە بۆ ھاوبەشی ئەمریکا یان گەرەنتی ئاسایش، دژ بەھەرەشەکانی ئێران، بەم کارە قورسایەک دەکەوێتە ئەستۆی کە ئەو لەسەری مکوڕو   سوور نەبووە، وە ئەم قورساییە لەئەگەری سەرکەوتنی رێککەوتنەکە سوکتر دەبێتەوە.


پێشبینی ناکرێت لەرێککەوتنەکەدا، کە پاشکۆی سەربازی چین بنکە و تاوەر بۆ پارستنی رێڕەوەکان  ھاتبێت و گەرەنتی ئەوەش  بدات کە ئێران دەستدرێژی سەر دەر و دەرھاوسێکانی ناکات.
پێکھاتن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی سێ دەوڵەت، سعودیە، ئێران، چین پێکھاتووە.
ھەر دەستدرێژیەکی ئێران  راستەو خۆ  یان ناراسەوخۆ لەرێگەی میلیشیاکانی لە عێراق یان یەمەن بۆ سەر  بارھەڵگرێک یان کێڵەگەیەکی سعودیە  بکات،  وەک ئەوە وایە دەستدرێژی بۆ سەر چین کردبێت  کە خۆی خاوەندارێتی لە رێککەوتنەکە دەکات.
چەمکی بێلایەنکردنی ئێران بۆ سعودیە چیە؟
ئێران خۆی بۆخۆی دوژمنایەتی زۆری دروستکردووە، ناکۆکێکانی  ھیچ پەیوەندی  بەناکۆکیەکانی لەگەڵ ریازدا نیە.
بەپێچەوانەوە سیاسەتی گۆشەگیرکردنی سعودیە لە پرسی ناوچەکە، دەریچەیەک بۆ  ئێرانیەکان  سەبارەت بەرێککەوتن بۆ نێو  کایەیەکی نوێی عەرەبی  دەکرێتەوە، کەلەسەر بنەمای پێکھاتن بونیاد  ، نەک پشتبەستن بە لولەی تفەنگ و ھێزی میلیشیا ، 




تورکیا وەک نموونە تا پێش چەند مانگێک لەگەڵ کێشەی نیوەی دەوڵەتانی ناوچەکە تێوەگلابوو، ئێستا ئاسۆی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ھەموویان روو لەگەشیە، بە ئیسرائیلیشەوە،  بۆیە رەوشی ئابووری، بارودۆخی سیاسیی نێوخۆیی، پەیوەندیەکانی دەرەوەی رووی لە باشییە.
بەھەرحاڵ فرەوانکردنی بازنەی ئاشتەوای پەیوەندی بەئێرانەوە ھەیە، لەوانەیە «بێلایەنکردنی سعودیە» پاڵنەرێکی باشی ئەو کاروانە بێت کە بە رێگەکانیتردا گوزەر دەکەن. کۆتای بە گرژی ئاڵۆزیەکانی چل ساڵەی نێوان  ئێران و عەرب بێت.
 زۆر گوێبیستی ئەوگومانانە بووم سەبارەت بە توانای پەکین کە بتوانێت گەرەنتی رەفتاری ئێران بکات بەرانبەر سعودیە، بوار بدرێت ئەم رێککەوتنە سەرکەوتووبێت.


ئێمە ئەڵێین:
ئێمە واقعبینین، ھاوکات گەش بینیین،  نازانین ، بە تەواوی دڵنیانیین، وەلێ  ئەوەی لە ئەستۆی ئێمەیە با ھەلێک برەخسێنین بۆ ئاشتی.
بەگشبینیەوە  چاو لە ئەزموونی چین دەکەین سەبارەت بە باقی ناکۆکیەکانیتری  لەگەڵ ئێراندا لەعێراق، لوبنان، ئاگربەستی ئیسرائیل، لەوانەیە  بەشداربێت لە  دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرۆژەی چەکی ئەتۆمی ئێران، کە پرسێکی گرنگترە لەئاستی نێو دەوڵەتیدا.
بە دڵنیاییەوە، وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەوروپا، پێشوازی لەم ھەوڵەی چین دەکەن، بەتایبەت  لەپاش ئەوەی دەرکەوت  چین دەتوانێت کۆتای بە ناکۆکیە گەورە و قورسەکانی نێوان سعودیە و ئێران بێنێت.




عبدولڕەحمان راشد
کوردیەکەی: بورھان محەمەد فەرەج