چین ئامادەکاری دەكات بۆ هێرش كردنە سەر تایوان

جیهان 06/08/2022


ئەمرۆ شەممە سوپای تایوان بڵاویكردەوە: چەندین فرۆكەو كەشتی چین یان لە دوورگەی تایوان بینیوە، وەك خۆ ئامادە كردن بۆ هێرش كردنە سەر ئەو دوورگەیە كە مافی ئۆتۆنۆمی هەیە.
وەزارەتی بەرگری تایوان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە: هێزەكانی تایبی كۆمەڵێك فرۆكەو بەلەمی چینیان بینیوە كە سەرقاڵی چالاكیین لە نزیك دوورگەی تایوان ، ئەوان پێیان وایە لەخۆ ئامادەكردندان بۆ هێرش كردنە سەر دوورگە سەرەكییەكە.
رۆژی هەینی كۆشكی سپی داوای لەچین كرد مانۆڕە سەربازیەكانی رابگرێت ، كە لەپاش سەردانەكەی نانسی بیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان دەستی پێكردوە بە ئامانجی هێوركردنەوەی گرژیەكان ئەنجامیدا.
جۆن كیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند: حكومەتی چین دەتوانێت زۆر كار ئەنجام بدات لە پێناو كەمكردنەوەی گرژیەكان لەڕێگەی راگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازیەكان و تەقەزادان( گێچەڵ پێكردن) و كەمكردنەوەی بەكارهێنانی زمانی زبر.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد هەرچەندە پەكین رایگەیاندوە رێككەوتنی هاریكاری هەڵپساردوە ، بەڵام ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستێكی باڵا بەردەوام دەبێت لە پەیوەندی سەربازی دا لەگەڵ چین.