لیرەی توورکی هاڕە دەکات

جیهان 20/07/2022

چاودێر

 

بەپێی پێشبینییەکانی بانکی "سوستییە جەنەراڵ"ی فەڕەنسیی، بەهای لیرەی تورکیی زیاتر دادەبەزێت‌ و لە کۆتایی ئەمساڵدا نرخی هەر دۆلارێکی ئەمەریکی بۆ 22 لیرەی تورکی بەرز دەبێتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە تا ڕۆژی سێشەممە بەهای هەر دۆلارێک بەرامبەر بە 17.57 لیرەی تورکی بووە.


ئاژانسی بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بانکی "سوستییە جەنەراڵ"ی فەڕەنسی پێشبینیی كردووه‌، له‌ ئەگەری پاشەکشەی ئابووریی لە ئەمەریکا بۆ چەند مانگی داهاتوو کاریگەرییەکانی بەسەر بازاڕەکانی جیهاندا زاڵ دەبێت، هاوکات پێشبینییەکانیشی لەبارەی دراوی چەند وڵاتێکی تازەپێگەیشتووی جیهان، لەنێویاندا لیرەی تورکی خستووەتەڕوو.


هاوکات لەگەڵ پێشبینیی بانکە فەڕەنسییەکە بەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریکی بۆ 22 لیرە بەرز دەبێتەوە، لە هەمان کاتیشدا شارەزا ستراتیژییەکانی بانکەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، لەسەر ئاستی کورتمەودا دراوی نیشتیمانیی وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان زیاتر تووشی گرفت دەبێتەوە.