کوڕەکەی ئەردۆگان بەبڕی ٤٥ ملیۆن دۆلار تەندەری بۆ کۆمپانیاکەی خەزوری وەرگرتوە

جیهان 18/07/2022

کۆمپانیای بێترا کە لقێکی کۆمپانیای ئوزکا ئینشاتە، کە ئۆرهان ئوزونەر خەزوری بیلال ئەردۆغان خاوەندارێتی دەکات، تەندەرێکی بە بڕی ١٢٦ ملیۆن لیرە ی تورکی کەدەکاتە نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندنی تورکیاوە ڕێگەپێدانی پێبەخشرا.
بەپێی چەند سەرچاوەیەک ئەمە یەکەمجار نیە کە تەندەری لەو شێوەیە بۆ خەزوری کوڕە گەورەی ئەردۆگان بیلال ئەردۆگان دەردەجێت ، ماوەی ١٠ ساڵە چەندین تەندەری لەو شێوەیە بەفەرمانی زاوا بۆ خەزور دەرچوە کە بڕەکەی دەگاتە نزیکەی ٤٥٥ ملیۆن لیرەی تورکی کە دەکاتە نزیکەی ٤٥ ملیۆن دۆلار.
بەپێی داواکاری وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندنی تورکیا تەندەرەکە بەمەبەستی دابینکردنی ١٥٥ هەزار بەربەستی کۆنکرێتی بڵاوکراوەتەوە ، لەکاتێکدا کۆمپانیای بواری تایبەت بە بەربەستی کۆنکرێتی لەتورکیا دەڵێت گەر ئەو کارەیان بەئێمە بسپاردایە زۆر لەو نرخەی کە دیاریکراوە دابینمان دەکرد.
کۆمپانیاکە لەچەندین بواردا کاردەکات وەک دانانی کێبڵی سیگناڵ لەسەر ڕێڕەوی شەمەندەفەر، کارەکانی سەرپێکهاتەی هێڵی ئاسن، باشترکردنی هێڵی ئاسن، کارەکانی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە، هەروەها کارەکانی چاککردنەوە و چاککردنەوەی هێڵی شەمەندەفەری خێرا، لەگەڵ ئەو تەندەرانەی کە لە خەڵکەوە وەریگرتووە.
ئەمەش ناڕەزایی زۆری لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەو بوارانە دروست کردوە ودەڵێن هیچ بوارێک نەماوە کە کۆمپانیاکانی خەزور وزاوا کاری تێدا نەکەن.

رییان ئوزونەری كچی ئۆرهان ئوزونەر و بیلال ئەردۆغان كوڕی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ساڵی 2003 هاوسەرگیریان كرد. بەو پێیەی رەییان ئوزونەر تەمەنی ١٧ ساڵ بوو..