جەنگی ڕووسیا-ئۆکڕانیا و هەندێک زانیاری

جیهان 05/07/2022

نوسینی: رامیار جەمال

ماوەی جەنگەکە زیاتر 130 ڕۆژی خایاندووە، دنیایەک کاولکاری، شار سووتاندن و شار گرتن، بەڵام ڕووسیا تا ئێستا تەنها کۆنتڕۆڵی %20 ی ئۆکڕانیای کردووە. بەپێچەوانەی تەوەقوعاتە سیاسیەکان کە پێیانوابوو ئۆکڕانیا لەماوەی چەد هەفتەیەکدا ئەگیرێت بەڵام پێناچێت وا زوو بگیرێت، بەپێچەوانەوە لەدوای پێدانی چەکی پێشکەوتوو لەلایەن ئەمریکاوە بەم دواییانە ئێستا ووڵاتەکە غاراتی سەربازی جۆراوجۆر دژی ڕووسیا دەکات کە بەهەڕەشە تەعبیر دەکرێن. 

ڕووسیا خۆرئاوا تەهدید دەکات بە کەمکردنەوەی بەرهەم و هەناردەکردنی نەوت، ئەم هەنگاوش نرخی بەرمیلێک نەوت دەگەیەنێتە 380 دۆلار (JP Morgan). ڕوودانی ئەمە ئەگەرێکی دوور نییە وە بەتایبەت بۆ پوتین کە پیاوێکی توندو نەترس و خاوەن هەڵوێستی خۆیەتی. ئەگەر ئەوەش ڕووبدات گورزێکی تری توندی ئابووری لە کوردستان و ووڵاتی تری پشتبەستوو بەنەوت دەدرێت چونکە ئێمە لە نەوت زیاتر هیچمان نییە، وەبەڕەی ئێمە هەمیشە لە تەنکیەوە دەدڕێت. بەرز بوونەوەی نرخی زیاتری نەوت واتە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، خۆراک، بەرزی هەڵاوسان، هتد. 

بەردەوام بوونی ئەم جەنگە هیچ لە قازانجی مرۆڤایەتی نییە، گەورەترین زیانی بۆ ووڵاتانی هەژارو پشت بەستوو بەنەوتە بە ئێمەشەوە. ئەمریکا دەستەوەستانە بەدەست ڕووسیا وە ڕۆڵی ئەو تەنها گەشاندنەوەی بلێسەی ئاگری ئەم جەنگە بووە. دیارە ئەوروپاش جگە لە شیعارو قسەی زل ناتوانێت هیچ بکات وە بۆ هەموو شتێک چاوەڕێی ئەمریکایە. بۆیەشە شارەزایانی سیاسی پێیان وایە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پاشەکشەدایە ( National Geographic)