ئەمەریکا مافی لەباربردنی منداڵی لە لایەن ژنانەوە هەڵوەشاندەوە

جیهان 24/06/2022

چاودێر

 

دادگای  باڵای ئەمەریکا لە دانیشتنێکی تایبەتدا مافی دەستوری لە باربردنی منداڵی لەلایەن ژنانەوە هەڵوەشاندەوە کە لەساڵی (1973)دا ئەو مافەیان پێدرابو.

ئەو بڕیارەی دادگای باڵای ئەمەریکا مشتومڕی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە کە دوای نزیکەی نیو سەدەیە ژنان بۆیان هەبو منداڵ لەبار ببەن و خۆپیشاندانی بەرفراوان لە ئەمەریکا دەستیپێکرد.

لە ئێستادا ویلایەتەکانی ئەمەریکا بون بە دو بەرەوە، بەشێکییان دژی ئەو بڕیارەی دادگای باڵان و بەشێکیشیان دەیانەوێت بە زوترین کات ئەو بڕیارە جێبەجێ بکەن.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پشتگیری یاسای لەباربردنی منداڵ دەکات و پێی وایە دادگا دەست دەخاتە ژیانی کەسانەکەوە و بارگرانی دەبێت هاوڵاتییان.