ڤلادیمێر زیلێنسکی: ئێمە سەردەکەوین
جیهان 03/06/2022
چاو‌دێر
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی گۆڕینی تاكتیكی جه‌نگی هێزه‌كانی روسیاوه، ئه‌وانیش تاكیتیك و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كانیان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی روسیا گۆڕیوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له رێگه‌ی "موشه‌كی دورهاوێژه‌وه شاره‌كانی روسیا ناكه‌نه ئامانج" و سه‌ركه‌وتنیش به ناوی وڵاتەکەیەوە نوسراوه‌ته‌وه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی Evening Standard، ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 100 (سه‌د) رۆژ به‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌كانیان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی روسیا له وتارێكدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌هێزن و هه‌تاوه‌كو ئێستاش به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی "هێزه‌كانی داگیركا‌ر" توانیویانه سه‌ركه‌وتنێكی مێژویی تۆماربكه‌ن.
وتیشی، "سه‌ركه‌وتن له‌م جه‌نگه‌دا بۆ ئێمه‌یه، تیمه‌كه‌ی ئێمه به‌رامبه‌ر روسیا به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پاڵه‌وانانی تۆماركردوه، هێزه‌كانیمان به‌پێوه‌ن، له هه‌موشی گرنگتر مانه‌وه‌ی هاوڵاتیانمان و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆریانه بۆ ناوچه‌كانیان و به‌رده‌وامیدانیانه به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا، ته‌نانه‌ت پاش تێپه‌ڕبونی 100 (سه‌د) رۆژ. ته‌نها به‌رگری له‌خۆمان ده‌كه‌ین."
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیانی روسیا روبه‌روی مه‌ترسی ناكه‌ینه‌وه به‌موشه‌كه دورهاوێژه‌كانیمان شاره‌كانی روسیا ناكه‌ینه ئامانج، ته‌نها به‌رگری له‌خۆمان ده‌كه‌ین".