هەڵپرژانی سێکس بۆ ناو ئاین و ئاکار و خێزان

رۆشنبیری 02/06/2022

کوێستان محەمەد

 

پێش ئەوەی ئاماژە بە بابەتەکە بەین دەبێت لەوە دڵنیابین لە کۆمەڵگەی ئێمەدا  ئەم بابەتەی ئێمە  ئاماژەی پێدەدەین فەوزایەکی  ئاینی ئاکاری خێزانی کۆمەڵایەتی دروستکردوە بە پاڵپشتی یاساو دەوڵەت.
ئەمەش باگڕاوەندێکی  کلتووری هەیە بە ناتێگەیشتن لە سەرجەم ئاینەکان  و نەبوونی ڕۆشنفکری سێکس  بوەتە مۆتەکەی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و کوردوستانیش بەتایبەتی.
بابەتی ئەمرۆمان لەسەر  سێکسە، سێکس بابەتێکی غەریزییە کە بەجەستە لە نێوان  دوو ڕەگەزدا و بەڕەزامەندی  هەردوو لایەن  ئەنجامدەدرێت  هەر بۆیە بابەتی سێکس بابەتێکە پەیوندی راستەوخۆی بە جەستەوە هەیە  بە هیچ جۆرێک پەیوندی بە ئاکارو ئاین و خێزان و کۆمەڵگەوە نیە
هەر بۆیە دەبێت یان دەکرێت لەپێناو پاراستنی مرۆڤایەتیدا بابەتی سێکس هەڵنەپرژێتە ناو ئەو چەمکانەی کە ئاماژەم پێداوە  بەمەرجێک هەردوو ڕەگەز پێگەیشتووبن  و هیچ  سانسۆرێکی کۆمەڵاتی و مەسڵەحەتێک  و فێڵێکی تێدابێت. 

لە هەر کۆمەڵگەیەکدا بابەتی پەیوەندی دوو کەسی ڕاشد تێکەڵکرا بە بەچەمکی ئاین و خیزان و ئاکارو کۆمەڵگەوە ئەوە  دڵنیابن تەسەمومی فکری دروست دەکات کە دەرئەنجامەکەشی گرێ دەدرێت بە مرۆڤەوە بەکارێکی هەڵە هەژمار دەکرێت کە دوواجار قوربانییەکی زۆری خێزانی کۆمەڵایەتی لێ دەکەوێتەوە کە لە ئەمرۆدا دەبینرێت و زۆربەی قوربانییەکانیشی مێنەن کەئەمەش هەڵەیەکی جێندەری  نێر سالاری دەردەخات  لەم پرۆسەیەدا نێرینە  پارێزبەندی هەیە  لەکۆمەڵگەدا  و پاک دەرەچێت لەم پرۆسەیە و تەنها مێینە  پێناشرین دەکرێت بەمەرجێک  هەردوو ڕەگەز  لە هەمان پەیوەندیدا بەشدارن  هیچ  ئاین و عادات تەقالیدێک  ناڵێت لەو پرۆسەدا تەنها مێینە تاوانبار بکرێت .

گەرچی بەڕای من  پابەندبونی دووکەس بەیەکەوە لەبازنەیەکدا  بەبێ بوونی هیچ مەرجێک و ڕازی بوون بەیەکتر خۆی بۆخۆی هاوسەرگیریەکە لەنێوان ئەو دووکەسەدا ، بەڵام  ئەوە دەستێوەردانی کۆمەڵگەو خێزانە ، یاخود ناڕاستگۆیی کەسێک لەودوو ڕەگەزەیە  دەبێتە هۆی ناشیاوی ئەو پەیوەندییە نەک خودی پەیوەندییەکە.

لە پاڵ ئەوەشدا نێرینەی کۆمەڵگە  ئافرەتی  دەوێت لەدەرەوی بازنەی هاوسەرگیری کەئەم پەیوەندییەکی  ڕەها وهەڵەیە  ،بەڵام  پابەندبونی دوو کەسی پێگەیشتووی قبوڵنییە لەبازنەی یەکتر قبوڵکردن و خۆشەویستیدا.

تۆێژێک بەناوی بەد ئاکاریەوە ئەو باجە گەوریەیی پێدەدرێت کە ئەویش مێنەو ژنی کۆمەڵگەکەمان 
کە لەبەرامبەر ئەنجامدانی سیکس  دەبێت گیانی  لێ وەرگیرێتەوە کە ئەم بابەتە پێچراوەتەوە بە ئەخلاقەوە و بە ئەنجامدانی کەسەکە بە بێ رەوشت هەژمار دەکرێت کە لەوێشەوە سەرێک لە ئاین دەدەین کە ئەویش پێچاوێتەوە بە حەڵاڵ و حەرامەوە وە ئەنجامدەرانی دەبێت داری شەلاق و رەجم کرێن تا مردن لەبەر ئەوەی گوایە  خودا بەوشێویە ئەمریکردووە بە پاک بوونەوەی ئەو کەسانەو ئەمەش دەبێتە هۆی پرستنیان لە دۆزخ.


 دوواتر هەر ئەم بابەتە ترازاوتە ناو یاساو تەشریع کە بە هیچ شێوەیەک لە وڵات و کۆمەڵگەی ئێمەدا یاسا کار بە بنەما مرۆڤایەتییەکان ناکات و لا نادا لە تەشریع لێردا ئەنجام دەرانی کاری سیکسی دەبێت سزای یاسای بدرێن  دەبێت خیانەت لەسەر هەر ژن ومێردێک  یاخود دوو تاکی سەربەخۆ  بسەپێنرێت کە ئەو کارە ئەنجام دەدەن  لە دەرەوەی بازنەی خێزانیدا لە کاتێکدا  بە بەردەوامی ئۆپشنی جیابوونەوە یاخود تەڵاقدان کراوەیە  لە یاسادا واتا ئەو دوو کەسە دەتوانن جیاببنەوە  بێ ئەوەی هیچ لایەنێکیان توشی زیانبن.

لێرەوە هەرێمیش خۆی بۆ خۆی دەستورێکی نیە تا پەیرەوی بکات واتا دەبێت بە هەمان فکری ئاینی ئاکاری خێزانی کۆمەڵایتی بیردەکاتەوە و
کاری پێدەکات لێرەو  حکومەتی کوردی دەمێکی سەربەخۆی نیە  قسە لە سەر ئەوە بکات کە دەبێت بابەتی سێکس لەم چەمکانە دوورخرێتەوە بۆئەوەی شکۆی مرۆڤایەتی وردوو خاش نەکرێت
دەتوانیت ئەمانە بە دەستورێکی تایبەت بەهەرێم ڕێکبخات  و بەپوچەڵکردنەوەی گرێبەستەکە هەردوو لا مافیان پارێزراوبێت.

تەنها لە چەند خاڵێکدا سزای یاسای بۆ سێکسی هەڵە دانرێت ئەوانەش 
یەک، هەڵخەڵەتاندنی کەسی بەرامبەر بە مەبەستی سێکس  ئەنجامدان یان هەر بەرژەوندیکی کە
دووەم، ئەنجامدانی سیکس لەگەڵ منداڵدا واتا خوار تەمەنی یاسایی

سێیەم، لاقەکردن واتا بەزۆر سێکس کردن لەلاین کەسێکەوە یان چەند کەسێکەوە ئەنجامبدرێت.

چوار،  فێڵکردن لە پرۆسەی خۆشەویستی و نزیکبونەوەی ناڕەواو  ئیبتیزازکردن  بەهەر هۆکارێکی  پەیوەندی 

هەربۆیە دەبێت لە پێناو ئەوەی  ژیانی مرۆڤ نەکەوێتە هەلاکەتەوە وە مێیە بەدوور بێت لە شاڵاوی کوشتن  و دەرکردنی لە بازنەی هەڵەکار یان تاونبار  لەبەر ئەوەی گەر فریای  ئەم تێکەڵ کارییە نەکەوین و بە میکانزمی پەسەند جیای نەکەینەوە لە سەد ساڵی ئایندەدا  ڕێژەی مێینە لە کۆمەڵگەکەماندا هیندە کەم دەبێتەوە  ژمارەی و خێزانو کۆمەڵگەش دەکەوێتە ژێر هەژمونێکی مەترسیدارەوە  نوقتە سەری دێڕ.