ئەڵمانیا چەکی قورس ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات
جیهان 20/05/2022
چاو‌دێر
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، له پێناو پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی ئۆكرانیا و به‌رهه‌ڵستیكردنی هێزه‌كانی ڕوسیا، كاروانێكی هاوكاریی سه‌ربازیی چه‌كی قورس ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات كه له له 15 (پازده) تانكی په‌ره‌پێدراوی "جێپرد"ی خود به‌رگریكاری ئه‌ڵمانی پێك هاتووه.
تۆڕی هه‌واڵی Sky News بڵاوی کردەوە، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به فه‌رمی و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كار له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی كاروانێكی هاوكاریی سه‌ربازیی چه‌كی قورس بۆ ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له ده‌ستپێكی مانگی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مینجار ئه‌ڵمانیا كاروانێكی چه‌كی قورس كه له 15 (پازده) تانكی په‌ره‌پێدراوی "جێپرد"ی خود به‌رگریكاری ئه‌ڵمانی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌م كاروانه‌ی ئه‌ڵمانیا بێجگه له تانك، كۆمه‌ڵێك دژه‌تانك و دژه كه‌شتیی ده‌ریاییش له‌گه‌ڵدا ڕه‌وانه ده‌كرێت و هێزه‌كانی ئۆكرانیا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م تانكانه‌یان پێ بگات ڕاهێنانیان پێ ده‌كرێت و پاشان ئاماده‌یان ده‌كه‌ن تا ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕوسیا ببنه‌وه.