هەمووان چاوەڕوانى سەدرن

ڕاپۆرت 18/05/2022


چاودێر:

هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق بژاردەیەكە لەنێو نێوەندی فراكسیۆنەكاندا دێت و دەچێت بەهۆی بەردەوامی ئەو چەقبەستووییەی دروستبووە و ناكۆكییەكان قوڵبوونەوە لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی بەتایبەت دەوڵەتی یاسا.

لە پێشهاتێكی نوێدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پێش چەند رۆژێك گوتی: دەبینە ئۆپۆزسیۆن لە حاڵی پێكهێنانی حكومەت لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیەوە، پەنا بۆ بژاردەی دیكەش دەبەن لە حاڵی شكستی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پێكهێنانی حكومەت.

ئەندامانی پەرلەمان و چاودێرانی سیاسی دەڵێن بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان یەكێك لە بژاردەكانە لە حاڵی نەگەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی دەربارەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ، بەتایبەت تەواوی لایەنەكانی ئێستا سوودمەند نەبوون لە حكومەتی ئێستا.

ئەندامی پەرلەمان لە دەوڵەتی یاسا حوسێن بەتات گوتی: قورسە گرتنەخۆی بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەلایەن فراكسیۆنەكانەوە، ئەمە پێوەندی بە كۆمەڵێك هۆكار و گۆڕانكاری سیاسییەوە هەیە.

بەتات گوتی: لەحاڵی كۆبوونەوەی ژمارەی پێویست بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، كابینەی نوێش پێكدێت و سیناریۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش دوورە بۆ دەرچوون لە تەنگەژەی سیاسی.

لەبارەی بژاردەكانی سەدرەوە سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كارئاسانترین رێگا رێككەوتنە بۆ تێپەڕاندنی جەعفەر سەدر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لە حاڵێكدا چوارچێوەی هەماهەنگی رازی بێت لەلایەم موقتەدا سەدرەوە.