سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا گەیشتە ئۆکرانیا

جیهان 08/05/2022

چاودێر

 

بەرپرسێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە تویتەر ڕایگەیاندووە، سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا بایربێل باس ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بۆ یادکردنەوەی قوربانییانی جەنگی دووەمی جیهانی و هەروەها بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا.


ئینریکۆ بریسا، سەرۆکی پرۆتۆکۆلی بوندێستاگ، لە تویتەردا وتی: بایربێل باس بە شەمەندەفەرێک گەیشتووەتە کیێڤ و سەرەتا چاوی بە سەرۆکوەزیرانی دێنینس شمیاڵ کەوتبوو، لە پاشاندا لەگەڵ سەرۆک ڤلادیمێر زێلێنسکی و چەند بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیا کۆبووەوە.