دوایین ئامارەکانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا ڕاگەیەندرا
جیهان 06/05/2022
چاو‌دێر
وه‌زیری به‌رگریی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، دوایین ئاماره‌كانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕوسیا ده‌ری ده‌خه‌ن گورزی كوشنده‌یان له هێزه‌كانی ڕوسیا داوه، توانیویشیانه 1110 تانك، 2.686 زرێپۆش تێك بشكێنن و 199 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 155 هێلیكۆپته‌ر بخه‌نه خواره‌وه.
ئۆڵێكسی رێزنیكۆڤ، وه‌زیری به‌رگریی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، له درێژه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕوسیا، له 24ی (شوبات/2)ی 2022 تا ئه‌مڕۆ توانیویانه 24900 سه‌ربازی سوپای ڕوسیا بكوژن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 1110 تانك، 2.686 زرێپۆش، 171 ئۆتۆمبێلی موشه‌كهاوێژ و 502 تۆپهاوێژی هێزه‌كانی ڕوسیا تێكبشكێنن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، 83 سیستمی دژه‌فڕۆكه ، 1926 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و هه‌روه‌ها، 324 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، 155 هێلیكۆپته‌ریان خستووه‌ته خواره‌وه.