٤٠%ـی ئەمەریکییەکان باوەڕیان بە کودەتا هەیە لە وڵاتەکەیاندا
جیهان 15/01/2022
چاو‌دێر
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، به ڕێژه‌ی %40 هاووڵاتییانی ئه‌م وڵاته پێیان وایه كوده‌تا له وڵاته‌كه‌یان ڕوو ده‌دات و پشتگیریشی لێ ده‌كه‌ن.
ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و توێژه‌ری سیاسی ئاماده كراوه، تێیدا رایگه‌یاند، به ڕێژه‌ی %40ـی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاڵپشتیی كوده‌تا له وڵاته‌كه‌یاندا ده‌كه‌ن.
ئه‌و رۆژنامه روونی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی له بواری دیموكراتییه‌ت پاشه‌كشه‌ی كردووه، ئه‌و پێشبینیانه‌ش ده‌ره‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێ كرد، كاتێك لایه‌نگرانی تره‌مپ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ، ئه‌وكات پێشبینیی كوده‌تا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرا.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی واشنتن پۆست، بیرۆكه‌ی كووده‌تا لای راوێژكاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می تره‌مپ به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا، بۆیه ده‌گوترێت دیموكراتیه‌تی ئه‌مه‌ریكا دووچاری كێشه بووه‌ته‌وه، كه‌وایه كووده‌تایه‌ك نزیك بووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه‌ی واشنتن پۆست روونیكرده‌وه، ده‌بێت له‌كاتی راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن، لایه‌نی دۆڕاو دان به شكسته‌كه‌ی بهێنێت، ده‌توانن له داهاتوودا خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه، بگه‌ڕێنه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه.