1500 زمان مەترسی لەناوچونیان لەسەرە
جیهان 15/01/2022
ە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی نیشتمانیی ئوسترالیا، هەزار و 500 زمان و شێوەزار لە سەرانسەری جیهان مەترسیی ئەوەیان لەسەرە تاوەکو کۆتایی ئەم سەدەیە لەنێوبچن.
لێکۆڵینەوەکە دەڵێت، ئێستا 7 هەزار زمان و شێوەزار لە سەرانسەری جیهان قسەیان پێدەکرێت؛ ئەگەر کار بۆ پاراستنی ئەوانەیان نەکرێت کە هەڕەشەی لەنێوچوونیان لەسەرە، ئەوا هەموو مانگێک یەکێکیان لەنێودەچێت.
بەشێک لەو زاراوە و شێوەزارانەش لە کوردستان و ناوچەکە مەترسیان لەسەرە ئەمانەن:
هەورامی
زازاکی
مەندایی
ئاشووریی نوێ
سێ زمانی ئارامیی جووەکان بە تەواوی لە نێوچوون کە ئەمانەن:
لیشانید نۆشان، لە هەولێر قسەی پێدەکرا، ئێستا لە نێوچووە.
لیشانید دیدان، لە ورمێ و هەولێر قسەی پێدەکرا، ئێستا لە نێوچووە.
لیشان هۆزایی، لە باکووری رۆژئاوای دهۆک قسەی پێدەکرا، ئەویش لە نێوچووە.
ئەو زمان و شێوە زارانەی مەترسییان لەسەرە:
هەورامی
زازاکی
مەندایی
ئاشووریی نوێ
ئەو زمانانەی لەنێوچوون:
لیشانید نۆشان؛ هەولێر
لیشانید دیدان؛ ورمێ و هەولێر
لیشان هۆزایی؛ باکووری رۆژئاوای دهۆک