كەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات
جیهان 13/01/2022
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبنییەکانی کەشوهەوای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەی (پێنجشەممە و هەینی) بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان بارانی بەلێزمە بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرایی با-ش زیاد دەکات. هەروەها ئاسمانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ و سبەی هەوری تەواو دەبێت.
لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی بارانی بەخوڕ لە چەند گەڕەکێکی هەولێر لافاو دروستبوو و ئاو چووە ماڵان، لە شەقامەکانیشدا ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروستوو.