پارێزگای هەولێر بۆ ها‌وڵاتیان : هاتوچۆ سنوردار بكەن
جیهان 13/01/2022
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "له پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان و گه‌یشتنی تیمه‌کانمان بۆ شوێنی پێویست، ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێت هاتوچۆتان سنوردار بکه‌ن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "به‌شێک له شه‌قامه گشتیه‌کان هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه و به‌پێی پشبینییه‌کان بارینی بارانی به لێزمه به‌رده‌وام ده‌بێت."
باسی لەوەشکردووە، "تکایه ها‌وڵاتیان بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندی به شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی و پۆلیس و نزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری بکه‌ن."