ئەو وڵاتانەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرترین زیانی پێگەیاندوون

ڕاپۆرت 27/12/2021


رەمەزان شێخانی
زانكۆی جۆنز هوبكنزی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا هاتون لە جیهاندا گەیشتوەتە 280 ملیۆن كەس لەو ژمارەیە 4ملیۆن و 400هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە. 
بەگوێرەی داتاكەی زانكۆی هوبكنز ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا زەرەرمەندترین وڵات بوە لە رووی ژمارەی تووشبوانە بەكۆرۆنا كە ژمارەی تووشبوان لەو وڵاتە گەیشتوەتە 52ملیۆن و280هەزارو 510كەس لەو ژمارەیە 816هەزارو610كەس گیانیان لەدەستداوە.
وڵاتی بەرازیل بە پلەی دووەم دێت و لەو وڵاتە 22ملیۆن و243هەزارو 266كەس تووشی كۆرۆنا هاتوون و لەو ژمارەیە 618هەزارو 732كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
هیندستان بە پلەی سێهەم دێت لەو وڵاتە 34ملیۆن و 786هەزارو 802كەس تووشی نەخۆشیەكە هاتوون و 479هەزارو 682كەس گیانیان لەدەستداوە.
مەكسیك بە پلەی چوارەم دێت 3ملیۆن و950هەزارو 200كەس تووشی كۆرۆنا هاتوون و 298هەزارو 759كەس گیانیان لەدەستداوە.
رووسیا بە پلەی پێنجەم هاتوە لەو وڵاتە 10ملیۆن و 213هەزارو 265كەس تووشی نەخۆشیەكە هاتوە و 298هەزارو 165كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
پیرۆ بەپلەی شەشەم دێت لەو وڵاتە 2ملیۆن و278هەزارو 807كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 202هەزارو 488كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەریتانیا بە پلەی حەوتەم دێت لە ریزی وڵاتە تووشبوەكان بە كۆرۆنا لەو وڵاتە 11ملیۆن و958هەزارو 928كەس تووشی نەخۆشیەكە بوون و 148هەزارو 324كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئیندۆنیزیا بەپلەی هەشتەم هاتوە لە ریزی وڵاتە كارەساتبارەكان وژمارەی تووشبوان لەو وڵاتە گەیشتوەتە 4ملیۆن و261هەزارو 667 كەس  لەو ژمارەیە 144هەزارو 53كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئیتالیا بە پلەی نۆیەم هاتوە لەو وڵاتە 5 ملیۆن و674هەزارو 313 كەس تووشی نەخۆشیەكە هاتوون و 136هەزارو 611كەس بەهۆی نەخۆشیەكەوە مردوون.
ئێران بە پلەی دەیەم دێت لەو وڵاتە6 ملیۆن و184هەزارو 762كەس تووشی نەخۆشیەكە هاتوون و 131هەزارو 400كەس بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.
rtرووسی