جەنگی گەورەی زستانە دووبارە دەبێتەوە؟

ڕاپۆرت 20/12/2021

چاودێر:

دوای ئەوەی رووسیا هێزە سەربازییەكانی لە سەرسنوورەكانی رووسیا و ئۆكرانیا مۆڵدا لەگەڵ دەسپێكێكی زستانێكی سارددا، كیێڤ و پایتەختەكانی دیكەی خۆرئاوا ترسیان هەیە لە هەڵگیرسانی جەنگی دووهەمی زستان بەمنزیكانە، بەڵام نازاندرێت ئایا چارەنووسی سووپای ئۆكرانیا هەمان چارەنووسی سووپای فینلەندا دەبێت كە سەركەوت لە جەنگی زستانەی ساڵی 1939دا كە هێرشی سۆڤێتیی تێكشكاند.

سووپای فنلەندی وەڵامی هێرشەكانی سووپای سووری دایەوە بە ئامێر و كەرەستەی سەرەتایی و ژمارەیێكی كەمی سەرباز، كە ئێستا سووپای ئۆكرانیا پشتیوانیكراوە لەلایەن خۆرئاواوە لەلایەنی هاوكاری سەربازی لە ناتۆوە، ئەمە لە بەرژەوەندیدا دەبێت.

مۆسكۆ پلانی دانا لە 1939 بۆ هێرشی گەورەی سەر فنلەندا و دووبارە داگیركردنەوەی دوای ئەوەی لە ساڵی 1917دا سەربەخۆیی وەرگرت لە رووسیا.

دوای ساڵانێك لە سەربەخۆیی ئەم دەوڵەتە گەنجە سەقامگیریی ئابووری و ئەمنی بەخۆوە نەدی بەهۆی شەڕی نێوخۆ و توندوتیژی، بۆیە سۆڤێت بیری لە داگیركردنەوەی دووبارەی كردەوە.

بۆیە دوای هەڕەشە و گوڕەشەیەكی زۆر دواجار لە كۆتایی مانگی نۆڤەمبەری 1939دا سووپای سوور هێرشی گەورەی كرد بە بەشداریی 400 هەزار سەرباز و هەزاران تانك و زرێپۆش و تۆپ و فڕۆكە.

 سووپای فنلەندی پێشی بە هێرشەكان گرت بە هێزێكی چەند هەزار كەسی و كەرەستەیەكی كەمەوە كە بەراورد نەدەكرا بە سووپای سۆڤێت، بەڵام بڕوابوون بە خۆڕاگری هێزی پێ بەخشین بە بەشداری هاووڵاتیان.

لەم جەنگەدا 3 هەزار سەربازی سۆڤێتی كوژران و هەزارانی دیكە بریندار بوون، لەبەرامبەردا تەنها 247 سەربازی فنلەندی كوژران و 445یش بریندار بوون و سۆڤێت كشایەوە.