راپۆرتێک لەسەر تاوانەکانی رژێمی سەدام بەرامبەر بەبەریتانیەکان بڵاو دەکرێتەوە

ڕاپۆرت 18/12/2021

بەپێی راپۆرتێكی دەیلی مێڵی بەریتانیا، رژێمی سەدام حسێنی دیكتاتۆر، لەسەروبەندی داگیركردنی كوێت 2000  تاوانی دژ بەبەریتانیەكان ئەنجامداوە.
بەپێی راپۆرتەكەی دەیلی مێڵی بەریتانیا، لەسەروبەندی داگیركردنی كوێت لەلایەن عێراقەوە لەساڵی 1991، 2000  تاوان دژ بەبەریتانیەكان ئەنجامدراوە، كەزۆرینەیان بەرامبەر بەهاووڵاتیانی مەدەنی بووە.
لەو راپۆرتەدا كە دوای 30 ساڵ ئاشكرا دەكرێـت، ئەو تۆمەتانەی لەئەرشیفی نیشتمانی بەریتانیا بڵاوكراونەتەوە، ئەوە پیشاندەدات كە تا چ رادەیەك تاوان دژ بەبەریتانیەكان ئەنجامدراوەو هەر هاووڵاتیەكی بەریتانیا دەستگیركراوە ئەشكەنجە دراون و كوژراون". 
ڕاپۆرتەكەی دەیلی مەیڵ، ئاماژەی بەوەداوە:"  لە ساڵی 1992 لەلایەن لێكۆڵەرەوەكانی لقی تایبەت لەگەڵ پۆلیسی سەربازی شاهانە كۆكراوەتەوە، باس لە "بەڵگەیەكی زۆر لە پێشێلكاری سیستماتیك" لە پەیماننامەی ژنێڤ لەلایەن عیراقەوە دەكات، كە 1373 بەریتانی بە بارمتە گیرابوون، 556 كەس كە وەك قەڵغانی مرۆڤ بەكارهاتوون، "، "زیاتر لە 300 لەوانە لەسەر تەختی فڕۆكەی ئاسمانی بەریتانیایی بوون بەرەو كوێت، كە كاتێك سەدام داگیری كرد".
مانگی رابردوو لیز ترێسی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەو بارەیەوە داوای لێبوردنی كرد، كە پێشتر ئاگاداری داگیركاری عیراق بوون، بەڵام رێگەیان نەداوە فڕۆكەكە ئاڕاستەی خۆی بگۆڕێت و نەچێتە كوێت، هەربۆیە لەلایەن هێزی تایبەتەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.
 دەیلی مەیڵ، وتیشی:"هەشت كەس كە لەو كاتەدا وەك قەڵغانی مرۆیی دەستگیركراون، بەهۆی جەڵتەی دڵ یان خۆكوشتنەوە گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەوەی لەلایەن  رژێمی سەدامەوە ئازادكراون".
ڕۆژنامەكە ئەوەشی وت: لێكۆڵەرەوەكانی ئۆپەراسیۆنی قەڵای ساند چاوپێكەوتنیان لەگەڵ 1868 شایەتحاڵدا كردووە و 725 لێدوانی دیكەیان وەرگرتووە، 1944 تاوان لە دژی نەتەوەكانی بریتانیا و 1506 تاوانی دیكە بەرامبەر بە كەسانی دیكەی نەتەوەكان ئەنجام دراوە،ڕاپۆرتەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە "بەڵگەیەكی بەرچاو و قایلكەر هەیە لەسەر پێشێلكارییە سیستماتیك و جدیەكانی كۆنگرەی چوارەمی جنێڤ (كە بۆ پاراستنی خەڵكی مەدەنی لە كاتی جەنگدا داڕێژراوە) كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق و ئەندامانی هێزە چەكدارەكانی عێراق.

هەر لەو راپۆرتەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: "چوار  لەو بەریتانیانە  "مامەڵەی نامرۆڤانەیان بەرامبەر كراوە،  لە ناویاندا ئەفسەری پێشوی هێزی دەریایی دۆگلاس براند و هاوەڵەكەی پاتریك تریگ هەن.

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، "ڕاپۆرتەكە وردەكاریی لێدانە توندەكانی پێنج ئەفسەری هێزە تایبەتەكان دەكات كە بە بێ جیاوازی و بێ پاساو لەلایەن پاسەوانەكانیانەوە دەستدرێژییان كراوەتە سەر".

"هەرچەندە هەندێك جار ئەو هێرشانە لە كاتی لێپرسینەوەدا روویانداوە، بەڵام ڕوونە كە لێدانەكان بە ئامانجی تێكشكاندنی ورە و ئیرادەی سەربازەكان بووە بۆ بەرگری نەك لە ڕێگەی ئەشكەنجەوە بۆ دەرهێنانی زانیاری دیاریكراو".