ئیسرائیل داوایەكی واشنتۆن بۆ راگرتنی هێرشەكانی سەر ئێران رەتدەكاتەوە

ڕاپۆرت 22/11/2021

رەمەزان شێخانی
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە ، واشنتۆن هۆشداری داوەتە ئیسرائیل هێرش نەكاتە سەر دامەزراوە بێ سوودەكانی ئێران چونكە پێدەچێت تاران بەرچەكرداری توندی هەبێت،بەڵام ئیسرائیل ئەو داوایەی واشنتۆنی رەتكردوەتەوە.
بەگوێرەی رۆژنامەكە بەرپرسانی ئەمریكا بە هاوتا ئیسرائیلیەكانیان راگەیاندوە هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیل رەنگە لە رووی تەكنیكیەوە جێگەی رەزامەندی بێت بەڵام لە كۆتاییدا ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت.
بەگوێرەی راپۆرتێكی نیویۆرك تایمز دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل گەورە زانایەكی ئەتۆمی ئێران یان تێرۆر كردوەو لە چوار دامەزراوەی ئێراندا تەقینەوەی گەورەیان ئەنجامداوە بەو ئومێدی ئەو راوتەرانەی ئێران پەك بخەن كە سووتەمەنی ئەتۆمی بەرهەم دەهێنێت ورێگە لەو رۆژە بگرن كە ئێران ببێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی.
دەزگای هەواڵگری ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە ئێرانیەكان زۆر خێراتر لە جاران دامەزراوەكانیان خستوەتەوە كارو ئامێری نوێی پێشكەوتوویان بەستوە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.
بەگوێرەی راپۆرتەكە ئێران زۆر بەخێرایی بەتەنگ دامەزراوە ئەتۆمییەكانیەوە چووەو تەنانەت ئەو شوێنانەش كەزیانی پێكەوتوە لە جاران باشتر چاككراونەتەوە و هێزی بەرگری ئێران بەهێزتركراوە  بەتایبەت لە بواری هێرشی ئەلیكترۆنیدا.
واتە ئەنجامدانی هێرشی ئەلیكترۆنی هاوشێوەی هێرشە ئەلیكترۆنیە هاوبەشەكەی ئەمریكاو ئیسرائیل كە ساڵێك پێش ئێستا كردیانە سەر ناوەندی پیتاندنی یۆرانیۆو لە دامەزراوەی " نەتەنز" ی ئەتۆمی كاریگەری جارانی نەماوە.
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریكا كە چاودێری دۆخەكە دەكەن،ئیسرائیل بایەخی بەو پاساوانە نەداوە، وبەرپرسانی ئیسرائیل تەئكیدیان كردوەتەوە ئەوانە ملكەچ نابن.
هەروەك بایەخیان بە هۆشداریەكانی ئەمریكا نەداوە كە پێیان وایە ئەمریكا دەرفەت بۆ ئێران دەرخسێنێت بۆ بەخێرایی بونیات نانی پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی.كە ئەوەش یەكێكە لەو دۆزانەی كە تەل ئەبیب و واشنتۆن ناكۆكییان لەسەری هەیە.
لە راپۆرتەكەدا ئەوەش ئاشكرا كراوە ئیدارەی سەرۆك بایدن سەرقاڵی لێكۆڵینەوەكردنە لە بارەی هەڵگرتنی بەشێك لە سزاكانی سەر ئێران لەبەرامبەر خاووكردنەوەی پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە تا كاتی زیاتریان بۆ برخسێت بەمەبەستی درێژەدان بە دانوستانەكان.
هەر لەم مانگەدا ئەفیف كۆخافی سوپا سالاری ئیسرائیل بڵاویكردەوە تەل ئەبیب ئامادەكاریەكانی خۆی چرتركردوتەوە بۆ ئەگەری هێرش كردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران.
ئار تی رووسی