ناوەرۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی سودان
جیهان 27/10/2021
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن كه به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی سوودان، عه‌بدوڵڵا حه‌مدوك كردووه، هه‌وڵی كوده‌تای له‌و وڵاته سەرکۆنە كردووه و بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ هه‌رچی زووه ده‌ستبه‌كاربوونه‌ی حكوومه‌تێکی مه‌ده‌نیی نوێ كردووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، نێد پرایس راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی نێوان بلینكن و حه‌مدوك بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بلینكن به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی کردووە له ئازادكردنی حه‌مدوك و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پێویسته ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ی دیكه كه له‌لایه‌ن سه‌ربازانه‌وه ده‌ستگیركراون ئازاد بكرێن.
بلینكن جه‌ختی له‌سه‌ر نیگه‌رانییه‌كانی له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی سوودان كردووه‌ته‌وه و جارێكی دیكه پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكوومه‌تێكی راگوزه‌ری مه‌ده‌نیی دووپات كرده‌وه.
دوێنێ باڵی سه‌ربازیی حكوومه‌تی راگوزه‌ری سوودان، ئازادكردنی سه‌رۆكوه‌زیران حه‌مدوك-ی راگه‌یاندبوو.
- هه‌وڵی كوده‌تا له سوودان
به‌یانی دوێنێ سێشەممە ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م لە سوودان سەرۆکوەزیرانی ئه‌و وڵاته، عه‌بدوڵڵا حەمدوک و ژماره‌یه‌كی زۆر له سیاسه‌تمه‌داران دەستگیرکران.
دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه باڵی مه‌ده‌نیی حكوومه‌ت و ژماره‌یه‌كی زۆر له پارته سیاسییه‌كان داوایان له خه‌ڵكی كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
دوا به دوای بانگه‌وازه‌كان هه‌زاران كه‌س له ناوچه جیاوازه‌كانی خه‌رتوم گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان دژبه ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازانی سوودانی كرد.
جه‌نه‌راڵ عەبدولفەتاح بورهان ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه باری نائاساییان راگه‌یاندووه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ریی و كابینه‌ی حكوومه‌تیان هه‌ڵوه‌شاندووەتەوە و حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات دروست ده‌كه‌ن كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چینه‌كانی سوودان بكات