لەسوودان كودێتای سەربازی كرا

جیهان 25/10/2021

چاودێر:
ئەمڕۆ لە سوودان كودێتای سەربازی كرا و دوای شكستی هەوڵێكی كودێتا لە مانگی رابردوودا.

سەرۆكی حكومەت و وەزیرانی راگەیاندن و پیشەسازی و كاروباری ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەك كەسایەتی سیاسیی و حیزبیی و ئەندامانی ئەنجومەنی سەروەریی دەستبەسەركران، هاوكات زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەكی زۆر لەسەركردەی حیزبەكانی لایەنگری حكومەت دەستگیركراون.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی خەرتوووم داخراوە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان راگیراون و خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و مۆبایلیش وەستاوە بەپێی ئاژانسی فڕانس پرێس.
هاوكات كەناڵی فەڕمی سوودان دەستیبەسەرداگیراوە لەلایەن كودێتاچییەكانەوە.

دەیان خۆپیشاندەر هاتوونە سەر جادە بۆ رەتكردنەوەی كودێتا و دەستگیركردنی بەرپرسانی حكومەت.

لای خۆیەوە عەبدوڵڵا حەمدووك سەرۆك وەزیرانی سوودان كە لەلایەن كودێتاچییەكانەوە لەنێو ماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەركراوە، داوای لە هاووڵاتیان كراوە بڕژێنە سەر جادەكان، پابەندبن بە ئاشتیی و بەرگریی لە شۆڕش بكەن.