لەدوای لێدوانەكەی ئەردۆگان سەبارەت بە ڕۆژئاوای كوردستان لیرەی توركی هاڕەی كرد

جیهان 12/10/2021

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا ڕایانگەیاند كە لەدوای لێدوانەكەی سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی شەڕ لەناوچەی قەڵغانی فورات و ڕۆژئاوای كوردستان لیرەی توركی هاڕەی كردوە.
ئاژانسەكان ئەوەشیان ئاشكراكردوە كە ئەمڕۆ دوای لێدوانەكەی ئەردۆگان لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی نزمبونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە كە لەچەند ساڵی ڕابردودا نەگەشتۆتە ئەو دۆخەی كە ئێستا لیرەی توركی تێكەوتوە.
وەك ئاژانسەكان دەڵێن ئەمڕۆ 1 دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر بە 9,3 لیرەی توركی مامەڵی پێوە كراوە واتە 100 دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر 930 لیرەی توركییە كە ئەمەش بەتەواوی ئابوری توركیا دەڕوخێنێت.