توركیا سەبارەت بە پڕۆگۆامی فڕۆکەی ئێف 35 كۆتا هۆشداری دەداتە ئەمریكا

جیهان 12/10/2021

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ئیبرایم كاڵن  ڕایگەیاند كە پێشنیارێكمان  وەك كۆتا هۆشداری داوەتە ئەمریكا وەك جێگرەوەیەك بۆ ڕێكەوتنی پرۆگرامی فڕۆكەی ئێف 35 كە وا بڕیار بوو ئەمریكا و توركیا بەهاوبەشی ئەو فڕۆكەیە بەرهەم بهێنن بەڵام بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكاو توركیا بەهۆی كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس400 ی ڕوسی ئەو ڕێكەوتننامەیە گرژی تێكەوت و ئەمریكا پەشیمان بۆیەوە .
وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا دەشڵێـت داوامان لەئیدارەی بایدن كردوە لەبری فڕۆكە ئێف 35 ەكان 40 فڕۆكەی ئێف 16 بداتە توركیا وەك جێگرەوەیەك بۆ ئەو ڕێكەوتنەی كە لەنێوانماندا هەیە.
كاڵن ڕاشیگەیاندوە ئەمە كۆتا هەل و كۆتا هۆشدارییە كە دەیدەینە ئیدارەی ئەمریكا سەبارەت بە مافەكانمان گەر ئەمریكا بەم پێشنیارە ڕازی نەبێت ئەوا ئێمەش لەدادگا باڵاكانی جیهان داوای مافی خۆمان دەكەین بۆ وەرگرتنەوەی ئەو بڕە پارەیەی كە داومانە بە ئەمریكا لەبەرانبەر پڕۆگرامی فڕۆكەی ئێف 35.