پاپای فاتیكان : شەرمەزارم بەرانبەرتان
جیهان 06/10/2021
پاپای فاتیكان پاپا فرانسیس سەبارەت بە و ڕوداوانەی كە لەكەنیسەكانی فەرەنسا ڕویانداوە دەڵێت گەر بەدرێژایی نزیكەی 70 ساڵ بەردەوام دەستدرێژی سێكسی كرابێتە سەر نزیكەی 200 هەزار منداڵ ، بەڕاستی جێگەی شەرمەزارییە ، من هیچ قسەیەكم نییە بۆ وتن تەنها دەڵێم شەرمەزارییەكی گەورەیە بۆ ئەوانەی خەریكی ئەو كارە بوون.
پاپا ڕاشیگەیاندوەبۆ ئەوەی كاری لەو جۆرە دوبارە نەبێتەوە پێویستە ئەو كەسە نەخۆشانە دور بخرێنەوە لەكەنیسە و كەسی بەڕێز و بەتوانا و بەئەخلاق لەجێگەیان دابنرێت.
پاپا لەكۆتایی قسەكانیدا داوای لێبوردنی لەو منداڵانە كرد كە قوربانی دەستی ئەو ڕوداوە بون بەڵێنیشی پێدان كە چیتر ئەو جۆرە كارانە لەنێو كەنیسە و شوێنە پیرۆزەكاندا دوبارە نابێتەوە.