نیویۆرك تایمز هۆكاری زو ئاشكرابونی سیخوڕەكانی سی ئای ئەی لەجیهاندا ئاشكرا دەكات

جیهان 06/10/2021

لە چەند ساڵی رابردوودا، دەیان سیخوڕی سەربە ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی (CIA) لە وڵاتانی جیهان، بەتایبەت لە رووسیا، چین، ئێران و پاکستان دەستگیرکراون و کوژراون یاخود ناچار کراون کە بەشێوەی دوو لایەنە کاری سیخوڕی ئەنجام بدەن.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز توانیویەتی تۆمارێکی زانیاریی دەست بخات کە "CIA" لە چەند هەفتەی رابردوودا ناردویەتی بۆ وێستگەکانی خۆی لە دەرەوەی وڵات.
بەگوێرەی نیویۆرک تایمز لەو زانیارییانەی کە دەستی کەوتووە ئەوە خراوەتەڕوو کە لە چەند ساڵی رابردوودا، ژمارەیەکی زۆر سیخوڕی بیانی کە کاریان بۆ "CIA"ی کردووە دەستگیرکراون و کوژراون، بەشێکی زۆریشیان ناچار کراون بەشێوەی دوو لایەنە کاری سیخوڕی ئەنجام بدەن.
لە تۆماری زانیارییەکاندا، هەروەها باس لەوە کراوە کە "CIA" بەخێرایی متمانەی بەو سیخوڕانە کردووە کە دایمەزراندوون، سیستمی هەواڵگریی وڵاتانی بیانی بە کەم بینیوە و پەلەی کردووە لە دامەزراندنی سیخوڕەکاندا.