سەدر و حەشدی شەعبی گفتووگۆیان بۆ دیاریكردنی سەرۆك وەزیران دەستپێكرد
چاودێر:
هێشتا 20 رۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق كەچی رەوتی سەدر گفتووگۆكانی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی كابینەی داهاتوو دەستپێكردووە.
سەرچاوەیەك گوتی: رەوتی سەدر و هاوپەیمانی فەتحی حەشدی شەعبی چەند رۆژێكە گفتووگۆیان دەستپێكردووە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستانەی لە كابینەی ئایندەدا ناكۆكییان لەسەرە، هێندێك كەسیان پێشنیازكردووە بۆ رێككەوتن لەسەریان پێش ئەوەی لایەنەكانی دیكە.
سەرچاوەكان بۆ رۆژنامەی مەدا گوتیان: رەوتی سەدر و هاوپەیمانی فەتح بەتایبەتی رێكخراوی بەدر بڕیاریانداوە چاوەڕێی هەڵبژاردنەكان نەكەن، ترسیان هەیە لایەنەكانی دیكە ناكۆكییەكانی شیعە بقۆزنەوە لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیران بۆ پێشنیازكردنی ناوی كاندید لەدەرەوەی شیعە یان لە دەرەوەی هێزەكانی شیعە.
سەرچاوەیەك گوتی: رەوتی سەدر نەرمی نواندووە لە داواكردنی پۆستی سەرۆك وەزیراندا بە مەرجێك كەسێك پێشنیاز نەكرێت كە پێشتر دژایەتی رەوتی سەدری كردبێـت.
سەرچاوەكە، گوتیشی: رەوتی سەدر نەرمینواندووە بۆ هاوپەیمانی حەشدی شەعبی، بۆ روونبووەتەوە كە لایەنە سیاسییەكان دوودڵن لە پشتیوانیكردنی سەدرییەكان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران، بۆیە سەدر دەڕوات بەرەو خستنەڕووی كاندیدی بەدیل بۆ پێگە ئەمنییەكان لە پێشیانەوە نێوخۆ و هەواڵگری، لە كاتێكدا كە سەرۆك وەزیران بۆ فەتح بەتایبەت بەدر بێت.
سەرچاوەكان دەڵێن فەتح هێندێك ناوی پێشنیازكردووە بۆ سەرۆك وەزیران لەوانە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و محەمەد غبان وەزیری پێشووی نێوخۆ، رەنگە كاندیدی دیكەشی هەبێت لە داهاتوودا بۆ رازیكردنی سەدرییەكان.
لە بەرامبەردا سەدرییەكان پاڵێوراویان بۆ وەزارەتی نێوخۆ پارلەمانتاری پێشوو و كاندیدی ئێستا حاكم زاملییە بۆ دروستكردنی فشار لەسەر فەتح و رازیبوونیان بە زاملی، جارێ هیچ كاندیدی دیكە ئاشكراناكەن بۆ دەزگای هەواڵگری، چونكە بەشێك نییە لە پێكهێنانی حكومەت.
بڕیارە لە 10ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت، هەرچەند پێشبینیدەكرێت كەمترین رێژەی هاووڵاتی بەشداری بكات، بەڵام رەوتی سەدرییەكان پێشەنگی ئەم هەڵبژاردنە دەبن.