قەیرانێكی دارایی مێژووی بەرۆكی ئەمریكا دەگرێت

ڕاپۆرت 20/09/2021


ئا/ رەمەزان شێخانی 
جانیت یلین وەزیری خەزێنەی ئەمریكا داوای لە كۆنگریسی ئەمریكا كرد ماوەی دانەوەی قەرزەكان زیاتر بكرێت تا وڵاتەكە دووچاری قەیرانێكی دارایی مێژووی نەبێتەوە
یلین لە وتارێكیدا كە لە رۆژنامەی " ووڵ ستریت جۆرناڵ" ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە زۆرجار ئەمریكا داوای كردوە ماوەی دانەوەی قەرزەكان درێژ بكرێتەوە لەكاتێكدا ئەمریكا  بۆ یەك جاریش لە دانەوەی قەرزەكانی دوانەكەوتوە.
راشیگەیاندوە گەر ماوەی دانەوەی قەرز درێژنەكاتەوە دەبێتە هۆی دواكەوتن لە دانەوەی قەرزەكان ئەوەش قەیرانێكی دارایی مێژووی لێدەكەوێتەوە
روونیشیكردوەتەوە دواكەوتن لە دانەوەی قەرزەكان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێكڕای سوود و پاشەكشەكردنی پشكەكان و كێشە دارایی دیكەشی لێدەكەوێتەوە.
راشیگەیاند درێژكردنەوەی ماوەی دانەوەی قەرز لەدەسەڵاتی كۆنگریسی ئەمریكادایە كە لە یەكی مانگی ئابی رابردوەوە دەست بەجێبەجێكردنی كراوە پاش ئەوەی ماوەی دوو ساڵ هەڵپسێردرا.
بەگوێرەی بڕیاری ئێستای پێدانی قەرز لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا گەر بڕی وەرگرتنی قەرز زیاتر نەكرێت رێگە نادات ئەمریكا زیاتر لەو بڕی ئێستا كە بریتیە 28.4 تریلیۆن دۆلار زیاتر قەرزبكات.
ئەم پرسە ناكۆكی لەنێوان هەردوو حزبی كۆماری و دیموكراتەكان درووستكردوە هەرچەندە تا ئێستا لەمێژووی ئەمریكادا لە شەستەكانی سەدەی رابردوەوە تا ئێستا 80 جار پێدانی قەرز زیاتركراوە.
هەفتەی رابردوو وەزیری خەزێنەی ئەمریكا هۆشداری دا حكومەتی ئەمریكا لە مانگی ئۆكتۆبەر دارایی تەواو دەبێت ، 
لەو وتارەدا ریزێك كارەساتی دارایی ریز كردوە كە ئەگەری هەیە وڵات دووچاری بێت گەر ماوەی دانەوەی قەرزەكانی ئەمریكا درێژنەكرێتەوە و ئەمریكا نەتوانێت لەوادەی دیاری كراوی خۆی قەرزەكانی بداتەوە. 
وتیشی لەماوەی چەند رۆژێكدا بەملیۆنەها هاوڵاتی ئەمریكی بێ پارە دەمێننەوە و مووچەی تۆڕی كۆمەڵایەتی 50 ملیۆن بەساڵاچوو دەبڕدرێت و پێدەچێت نەتوانرێت مووچەی سەربازەكانیش دابین بكرێت.
راشیگەیاند:پێدەچێت لەم قەیرانە وەكو نەتەوەیەكی لاواز لێی دەربازببین.
یلین قەیرانی قەرزەكانی ساڵی 2011 بەبیرهێناوەتەوەو ئاماژەی كردوە سیاسەتی دۆخی ئەمریكا لە لیواری ئەو پەڕی قەرزكردندا ئەمریكای دووچاری قەیران كرد. 
روونیشیكردەوە سیاسەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەقەیرانی دانەوەی قەرزەكان لەسەردەمی باراك ئۆباما  سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا لەهەموو كات زیاتر نزیكتربوو لەدواكەوتن لە دانەوەی قەرزەكان ، ئەوەش رێكخراوی " ستاندرد ئاند بۆرزی" ناچاركرد پۆلینی قەرزەكانی ئەمریكا نزم بكاتەوە بۆ " ئەی ئەی ئەی" ئەوەش زەمین لەرزەیەكەی لە بازاڕەكانی ئەمریكا درووستكرد.
وەزیری خەزێنەی ئەمریكا جەختی كردەوە بەخێرای بەتەنگەوەهاتن لە كەمترین ماوەدا لەوانەیە وڵات لە خراپترین ئەنجام بپارێزێت هاوشێوەی رووداوەكانی ساڵی 2011.
نوسیویەتی" كات واتە پارە لەم دۆخەدا،واتە ملیارەها دۆلار 
تەئكیدی كردوەتەوە ناتوانرێت بەرگەی دواخستن یان دواكەوتن لەدانەوەی قەرزەكان بگرین.
وتیشی لەماوەی 17 مانگی رابردوودا هێزی ئابووری وڵاتەكەمان تاقیكردوەتەوە ، تازە لە قەیران دەربازمان بوە ، نابێت جارێكی دیكە بەتەواوی خۆمان نغرۆی قەیرانێك بكەین كە دەتوانرێت خۆمانی لێ لابەین.
سكای نیوز