كوردێك پۆستی وەزیری پەروەردەی بەڕیتانیای وەرگرت

جیهان 16/09/2021

چاودێر
هاووڵاتیەكی كوردی نیشتەجێی وڵاتی بەڕیتانیا، لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی بۆریس جۆنسۆنی سەرۆك وەزیران، رۆژی 15ی ئەم مانگە، پۆستی وەزیری پەروەردەی وەرگرت.
بەپێی راگەیاندراوێكی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی بەڕیتانیا، نەدیم زەهاوی، هاووڵاتییەكی بەرەگەز كوردی نیشتەجێی بەڕیتانیایە و دوای ئەنجامدانی زنجیرەك گۆڕانكاریي، لەلایەن بۆریس جۆنسۆنی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە، پۆستی وەزیری پەروەردەی وەرگرتووە.
پێدانی ئەو پۆستە بەناوبراو، لەمیانی ژمارەیەك گۆڕانكاريی حكومەتدایە و بۆ ئەوەیە وڵاتەكەی لەزنجیرەیەك "هەنگاوی هەڵەی سیاسی" بەدوور بگرێت و ئەجێنداكەی بۆ بەرزكردنەوەی هەلی ئابووری، لەسەرتاسەری بەریتانیا، لەدوای كۆرۆنا بچەسپێنێتەوە.
نەدیم زەهاوی، وەزیرە كوردەكەی بەریتانیا بۆ كاروباری ڤاكسین، لەشوێنی (گاڤین ولیەمسن) بووە وەزیری پەروەردە و تەمەنی (54) ساڵە و بەرەچەڵەك كوردە، لەشاری بەغدا لەدایك بووە و خەڵكی شاری خانەقینە لەمانگی تشرینی دووەمی رابردوەوە، پۆستی وەزیری ڤاكسینی لەحكومەتی بەڕیتانیادا بەڕێوەبردووە و بەهۆی سەركەوتنی لەلایەن بۆرسی جۆنسنەوە، كرایە وەزیری پەروەردە.