ژنانی ئەفغانستان دژی لەبەركردنی پەچە هاتنەدەنگ

جیهان 15/09/2021

دوای ئەو زۆڵم و زۆرەی چەكدارانی تاڵیبان دەیكەنە سەر ژنانی ئەفغانستان و داوایان لێدەكەن كە هیچ كەسێك نابێت بەبێ پەچە لەماڵەكانیان بێنە دەرە وە بەپێچەوانەوە سزادەدرێن.
ژنانی تاڵیبانیش وەك ناڕەزایەتییەك بۆ فەرمانە نابەجێكانی تاڵیبان دژی لەبەر كردنی پەچە لەسۆشیال میدیا كەمپینێكیان لەژێر ناوی ( واز لەجلوبەرگم بێنە خۆم چیم دەوێت ئەوە لەبەر دەكەم) ڕاگەیاند
جێیباسە ژنانێكی زۆر بەشداری كەمپینەكەیان كردوە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە و ئەم كارەش تاڵیبانی زۆر توڕە كردوە.