جیهان لە مەترسیدایە

ڕاپۆرت 01/09/2021

 كارەساتە سروشتییەكان زیاد دەكەن 

چاودێر
رێكخراوی كەشوهەوای جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ چوار شەممە وەبیریهێنایەوە كە رووداوە سروشتییەكانی وەك زریان و شەپۆلەكانی گەرما لە ئەنجامی گۆڕانی كەشوهەوا زیادبوون بە رێژەی پێنج هێندە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا بووە بەهۆی مردنی دوو ملیۆن كەس و زیانی 3.64 تریلیۆن دۆلار.

رێكخراوەكە راپۆرتێكی لەسەر مردن و زیانی ئابووریی بەهۆی دیاردە نامۆكانی كەشوهەوا و ئاوەوە كردووە.

ئەم راپۆرتە پشكنینی بۆ یازدە هەزار كارەسات كردووە لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا، كە كارەساتی وشكەساڵی ساڵی 1983ی ئەسیوپیای گرتووەتەوە كە تێیدا 300 هەزار كەس مردن، زریانی كاترینا لە 2005 بووە بەهۆی زیانی گەورەی ئابووری 163.61 ملیار دۆلاری لەخۆی گرتووە.

راپۆرتەكە ئاماژەی بە ئاراستەیەكی خێراكردووە لە زیادبوونی كارەساتی سروشتی بە رێژەی 5 هێندە بەراورد بە پێشتر، ئاماژەكانی دیاردەی توندی كەشوهەواش زیاتر بوون كە زیاتر بوون بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە.

بەپێی راپۆرتی ئەم رێكخراوە ئاماری مردنی ساڵانە لە 50 هەزارەوە بۆ 10 هەزار بەهۆی رووداوی سروشتی كەمیكردووە لە سەرەتای دوو هەزارەكان ئەوەش بەهۆی بوونی بەرنامە و پلانەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، 91%ی مردووان كە زیاد لە دوو ملیۆنن لە وڵاتانی تازە پێگەیشتوون، نیوەی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوەكە، سیستمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختیان لەو رووداونە هەیە.