"سەروەتوسامانی عەلی خامنەیی گەیشتووەتە ٩٥ ملیار دۆلار"

جیهان 25/07/2021

چاودێر

 

سەروەتوسامانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران گەیشتووەتە 95 ملیار دۆلار.


فرێنچ هیڵ و ئیڵا لاوسن ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمەریكا ئاماژەیان بەوەداوە، سەروەتوسامانی عەلی خامنەیی گەیشتووەتە 95 ملیار دۆلار و ئەوەش كارئاسانیی بۆ كردووە كە كۆنتڕۆڵی ئێران بكات لەكاتێكدا گەلەكەی بەدەست كەمیی خۆراك و ئاو و سوتەمەنییەوە دەناڵێنن.


ڕوونیشیان كردووەتەوە، دەیانەوێت پڕۆژەیاسایەك پێشكەش بكەن و داوا لە ئێرانییەكان بكرێت كە چاكسازی ئابووریی بكەن. 


بەپێی زانیاریەكان، پڕۆژەیاساكە ناوی "یاسای لێپرسینەوەی بەرپرسانی ئێرانی بۆ ساڵی 2021"ـە و ئیدارەی ئەمەریكا ناچار دەكات هەر زانیاریەكی هەواڵگریی لەسەر سەروەتوسامانی بەرپرسانی ئێران هەیە ئاشكرای بكات، بەتایبەتی 20 بەرپرسی باڵای حكومەتی تاران لەسەروشیانەوە عەلی خامنەیی و چەندین بەرپرسی سەربازیی و حكومی.