مێركڵ سەردانی ناوچە كارەساتبارەكان دەكات و ژمارەی قوربانیانی لافاوەكە بەرزدەبێتەوە

جیهان 18/07/2021


 ئەمرۆ ئەنگیڵا مێركڵ راۆێژكاری ئەڵمانیا سەردانی ئەو ناوچانەی كرد كە بەر لافاو كەوتبون ، كە بەهۆی لافاوەكەوە زیاتر لە 130 كەس بونەتە قوربانی و زیانی ماددی زۆریش بەر ئەو ناوچانە كەوتوە.
بریارە مێركڵ پاش هەڵۆشاندنەوەی گەشتەكەی بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەردانی گوندی شوڵد لە ویلایەتی رینانیا بالاتینات بكات كە لافاو زیانێكی زۆری بەو گوندە گەیاندوە.
میركڵ رووداوەكەی بە كارەساتبار وەسفكردوەو بەڵێنی داوە حكومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا چی لەتوانایدا بێت پێشكەشی بكات بە ئامانجی چاككردنەوەی زیانەكان كە پێش بینی دەكرێت ملیارەها ئیرۆی تێبچێت.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی ناوچەی كوبلنتس بڵاویكردوەتەوە بەگوێرەی زانیاریەكان لەو كارەساتەدا لە گوندی راینلاند – بالاتینات كە زۆرترین زیانی بەركەوتوە 90 كەس گیانی لەدەستداوەو لە ناوچەی رینانیا لە باكووری فسفالیا ش 43 كەس گیانی لە دەستداوەو لە بەلژیكاش 20 ی دیكە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە تا ئێستا چەندین كەسی دیكە لە خۆرئاوای ئەڵمانیا و بەلژیكا بێ سەرشوێنن وپێدەچێت بەهۆیەوە ژمارەی قوربانیان بەرز بێتەوە.
رۆژانی 14 و 15 ی ئەم مانگە باران بارینێكی بەخووڕ لە ئەڵمانیا و بەلژیكا باری و بەهۆیەوە لە چەند گوندو ناوچەیەك لافاو بەرز بوەو زیانی زۆری گیانی وماددی لێكەوتەوە.