خۆپیشاندانی تینوێتی لە ئێران بەردەوامە

جیهان 18/07/2021

چاودێر

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی ناوچەی ئەهوازی ئێران کە چالاکوانان بە “خۆپیشاندانی تینوویی” ناوی دەبەن بەردەوامە کەسێکیش بە گوللەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.

ئەمیر سابری پور، حاکمی شاری فەلاحیە ڕایگەیاند، کەسێک  کە لە کەمینەی عەرەبەکان بووە لە خۆپیشاندانەکانی شەی ڕابردووی پارێزگای خوزستانی باشوری ئێراندا کوژراوە.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردەوامە ئەوەش بەهۆی کەمی و دروستبوونی قەیرانی ئاو لەو ناوچانەدا و خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و چارەسەر لە حکومەتی ئێران دەکەن.

بە وتەی چالاکوانە ئێرانییەکان ئەو کوڕەی کوژراوە تەمەنی 26 ساڵ بووەو دەڵێن ” بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە”.