سەرۆكی نوێی ئیسرایل سەردانی ئەمریكا دەكات

جیهان 20/06/2021


گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ٢٨ی ئەم مانگە لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆکی ئیسرائیل، رئوڤێن ریڤلین دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەردانەکەی رئوڤێن ریڤلین جەخت لەسەر هاوبەشی درێژخایەنی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و پەیوەندی قوڵی نێوان حکوومەتەکان و هەردوو گەل دەکاتەوە و هەلێکە بۆ تاوتوێ کردنی زۆر ئاستەنگ کە رووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە.