رەئیسی، سەرکەوتنی بەدەستهێنا

جیهان 19/06/2021


ئەمڕۆ ، میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، بەپێی ئەنجامی سەرەتایی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی براوەی یەکەم بووە و 62%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا بەمەش ئیبراهیم رەئیسی دەبێتە سەرۆککۆماری ئێران.
هاوکات وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکان ئیبراھیم رەئیسی لە تێکڕای 28 ملیۆن دەنگ 17.8 ملیۆن دەنگی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە