هەپەگە كوژرانی 11 سەربازو جاشی توركیای لەئاڤاشین و مەتینا ڕاگەیاند

جیهان 16/06/2021

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند بەهۆی شەڕو پێكدادانەكانی سوپای توركیا و گەریلا لەناوچەی ئاڤاشین و مەتینا 11 سەربازو جاشی سوپای توركیا كوژراون.
ناوەندەكە ڕاشیگەیاندوە شەڕەكە نزیكەی 9 كاتژمێر بەردەوام بوە و لەكۆتاییدا توانیمان پاشەكشە بەسوپای داگیركەری توركیا بكەین كە دەیانویست بەهێلیكۆپتەر سەربازەكانیان دابەزێننە ئەو ناوچانە.
هەپەگە ئاشكراشیكردوە ئەو سەركەوتنەی بەدەست هات بە هۆی خوێنی 3 گەریلا ی ئازاو قارەمانەوە بەدەستهات و لەئەنجامی شەڕەكەدا 3 گەریلا شەهید بوون.