سەرۆكی ئەمریكا بریاری شەڕ لە دژی عیراق هەڵدەوەشێنێتەوە

جیهان 15/06/2021


كۆشكی سپی بڵاویكردەوە پشتیوانی دەكات لە هەڵۆشاندنەوەی بریاری جەنگ لەدژی عیراق كە لە ساڵی 2002 بریاری لێدرا لە دژی رژێمی سەدام حوسێن.
رۆژی دووشەممە سەرۆكایەتی ئەمریكا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ، ئیدارەی سەرۆك جۆبایدن پشتیوانی دەكات لە بریاری هەڵۆشاندنەوەی جەنگ لەدژی عیراق كە بەگوێرەی ئەو بریارە كە لەسەردەمی جۆرج دەبلیۆ بوشی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا دەركرا لە ساڵی 2002 كە رێگەی بە ئەمریكا دا هێزی سەربازی لەدژی عیراق بەكاربهێنرێت.
تەئكیدیشی كردەوە هەڵۆشاندنەوەی بریارەكە كاریگەری سنوورداری دەبێت بۆ چالاكیە سەربازیەكانی ئەمریكا لەعیراق 
بریاریشە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كە دیموكراتەكان زۆرینەی پێكدەهێنن داوای هەڵۆشاندنەوەی ئەو بریارە بكەن و چانسی پەسەند كردنی بریارەكەش لە كۆنگریس بەهێزە.
پاش راگەیاندنی پشتیوانی كردن لەهەڵۆشاندنەوەی بریارەكە لەلایەن كۆشكی سپییەوە ، دیموكراتەكان گەش بینن لەبەرامبەر پەسەند كردنی ئەو بریارە.