دنیاییبوونەوەى دەربڕینە دینییەکان

توێژینەوەی زانستی 12/06/2021

پوختە

هەندێک دەربڕینمان هەن لە مامەڵەى ڕۆژانەدا کە وەک دەربڕینى دینى و ئیماندارانە ناسراون, بۆیە ئەوانەى دینییان نیە یان وا خۆیان دەردەخەن بێ‌دینن, خۆیانى لێ دەبوێرن و زۆرجاریش گەر ئەوانیتر بەکاریبێنن مۆرى دینیبوونیان لێ دەدرێت؛ یان دەگوترێت ئێوە هێشتا لە دین و خڵتەى عەقیدە پاکنەبوونەتەوە. ئەم نوسینە, بەو پێشگریمانەیە دەستپێدەکات کە ئەم دەربڕینانە دەتوانن بێدین بن, یان تۆزێک ئایرۆنییتر بیڵێین, "کافر" بن. نمونەى ئەو وشە و دەربڕینانەش وەکو: وەڵا(وەڵایی, بەرێوەڵا و هتد), ڕۆحى شاد بێت, بەخوا, نەبەخوا و هتد. ڕەنگە کەسێک بەمەبەستەوە و بۆ پاڵپشتیی قسەیەک, دەربڕینى "وەڵایی" بەکاربێنێت, بەڵام ئێمە مەبەستمان دۆخى ئاسایی بەکارهێنانى ئەو دەربڕینانەیە(گەرچى لە ئاسۆى لێکدانەوەکەماندا بەکارهێنانە مەبەستدارەکەش تێکدەشکێت). دۆخێک کە خۆى ئاسایی دەگوزەرێت, بەڵام گوێگر و قسەکەر هەڵوەستە دەکەن و لە پێگەیەکى تایبەتەوە سڵ لەو دەربڕینانە دەکەنەوە. باسەکە فرەڕەهەندە, بەڵام تەنیا دوو ڕەهەندى خێرا بەسەردەکەینەوە. بة مانايةكى تر, "ڕەخنە"ـى ئەو "ڕەخنانە" دەکەین لەسەر بەکارهێنانیان هەیە و لە دوو تەوەردا باسەکە دەخەینەڕوو.
وشە سەرەکییەکانى باسەکە: دەربڕین, دووبارەبوونەوە, زەینى سڵکەرەوە, دینى, نادینى.

سەرچاوەکان:
١. فرهنگ مقدماتى اصطلاحات روانکاوى لکانى, دیلن اونز, ترجمە مهدى رفیع و مهدى پارسا, ١اپ دوم, ١٣٨٧.
٢. فرهنگ واژگان فریود, پل- لوران آسون, ترجمە دکتر کرامت موللى, نشر نى, چاپ سوم, ١٣٩١.
3. Lacan on Religion: Barbara Moller :https :parallaxisview.wordpress.com

دەقی توێژینەوەکە دابگرە