دادگای باڵای توركیا مافی سیاسەتكردن لە 451 ئەندامی هەدەپە وەردەگرێتەوە

جیهان 10/06/2021


دادوەری لێكۆڵەر لەدادگای باڵای توركیا بەكر شاهین ڕایگەیاند لەسەر دۆسییەی داخستنی هەدەپە دۆسییەیەكی 843 لاپەڕەییمان پێشكەشی داگای باڵا ی ئەنقەرە كردوە بەمەبەستی داخستنی هەدەپە.
ناوبراو ڕاشیگەیاندوە هەر لەناو ئەو دۆسییەیەدا ناوی 451 ئەندام لایەنگری هەدەپەی تێدایە كە داوامان كردوە مافی سیاسەتكردنییان لێبسەندرێـتەوە
دادوەرەكە ڕاشیگەیاندوە 69 بەرپرسی هەدەپە لەدۆسییەی تیرۆر تێوەگلاون كە تۆماری دەنگیمان لایە كە پەیوەندییان كردووە بە بەرپرسانی باڵای پەكەكە لەدەرەوەی توركیا .
وەك دادوەرەكە دەَلێت ماوەی 15 ڕۆژمان مۆڵەت داوە بەدادگای باڵا تاوەكو چاو بەدۆسییەكەدا بخشێنێتەوە و دواتر چاوەڕێی ئەوەین كە دادگا بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لەگەڵ ئەم دۆسییەیە مامەڵە بكات و تاوانباران بەسزای حۆیان بگەن.