سەرۆكی ئەمریكا گەشتە 8 ڕۆژییەكەی بۆ ئەوروپا دەستپێكرد

جیهان 09/06/2021


سەرۆكی ئەمریكا جۆبایدن ئەمڕۆ لە ڕێو ڕەسمێكی فەرمیدا گەشتێكی 8 ڕۆژەی بۆ كیشوەری ئەوروپا بەگشتی دەستپێكرد و وابڕیاریشە یەكەم وێستگەی گەشتەكەی بۆ وڵاتی بەریتانیا بێت.
سەرۆكی ئەمریكا جۆبایدن  پێش ئەنجامدانی گەشتەكەی لەفڕۆكەخانە قسەی بۆ میدیاكان كردو ڕایگەیاند ئەو پەیوەندییە دێرینەی ئێمەو ئەوروپا پێكەوە دەبەستێتەوە بەداخەوە لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپ گرژی زۆری تێكەوتبوو  هەربۆیە بەباشمان زانی كە بەگەشتێكی 8 ڕۆژە بتوانین هەموو ئەو پەیوەندییانە لەگەڵ ئەوروپای هاوپەیمانمان نوێ بكەینەوە ڕێكەوتننامەی نوێ لەگەڵ یەك واژۆ بكەین و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانمان دەست پێبكەینەوە.