گۆڕان 25 دەفتەر و كۆمەڵ و یەكگرتوو 30 دەفتەر دۆلار لە پارتی وەردەگرن

ڕاپۆرت 31/05/2021

چاودێرێك: باشترین كەسابەتی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان چنینەوەی دەنگی دژەپارتیی سلێمانیی و فرۆشتنیەتی بە پارتی بە پارەی زۆر
چاودێر: 

بزووتنەوەی گۆڕان 25 دەفتەر دۆلاری مانگانە لە نووسینگەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت.

بەپێی هێندێك سەرچاوەی رۆژنامەوانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان هەر یەكێكیان بڕی 15 دەفتەر دۆلار لە بارەگای نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەردەگرن.

هەر یەكە لە حیزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان و حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە بارەگای بارزانی مانگانە بڕەپارەیەك وەردەگرن.

لای خۆیەوە عەبدوڵڵا وەرتێ گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ناڕاستەوخۆ هێرشی كردە سەر كۆمەڵ و یەكگرتوو، لە راگەیاندراوێكدا گوتی: ئێمە شانازی دەكەین بوودجە و پارە لە حیزب و حكومەت وەرناگرین.

لای خۆیەوە عەلی باپیری سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری گوتبووی ئێمە مافی خۆمانە پارە لە حیزبە فەرمانڕەواكانی هەرێم و حكومەت وەربگرین.

ئەم پارە وەرگرتنە لەلایەن دوو حیزبی ئێستای ئۆپۆزسیۆن و گۆڕانی بەشداری حكومەت و ئۆپۆزسیۆنی پێشوو، لە حاڵێكدایە مووچەی فەرمانبەران بەپێی پێویست نادرێت و زۆرینەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان وەستاون بەهۆی بێ پارەییەوە.

ئەم حیزبانە لە ماوەی رابردوو و ئێستاشدا راوی دەنگی هاووڵاتیانیان كردووە لەسەر دژایەتیكردنی پارتی و حكومەت و هەموو كێشە و گەندەڵییەكانیان خستووەتە ئەستۆی پارتی، كەچی خۆشیان بە نهێنی پارەی لێوەردەگرن.

چاودێرێكی سیاسی گوتی: ئامانجی ئەم حیزبانە تەنها كۆكردنەوەی پارە و سەروەت و سامانە بۆ هێندێك كەس و بوونە دووكانی سیاسیی، باشترین كەسابەتیش كە بیكەن چنینەوەی دەنگی دژەپارتیی سلێمانیی و دواتر رادەستكردنیەتی بە پارتی بۆ وەرگرتنی پارە.
 سەرچاوە/ درەومیدیا